سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق تەواو ئەمنە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار وتی: سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق تەواو ئەمنە و لە نێوان بەرپرسانی عێراقیش هەماهەنگی باش هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، حەمید خعەلوانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار وتی: سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق تەواو ئەمنە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هەروەها زیادی کرد: هەماهەنگی باش و لە ئاستی باڵادا لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای ئەنبار بوونی هەیە.

ئەو زیادی کرد: دوای شکست دانی داعش، ئێستە ئەنبار ئەمنیەتی هەیە. سوپای عێراق بە تەواوی بە سەر سنوورەکانی سووریا و عێراق زالە و کێشەی ئەمنی بوونی نییە.

شایانی باسە، ماوەیەک پێش ئێستا هێزەکانی حەشدی شەعبی هەموو سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریایان لە دەستی داعش ئازاد کرد.

News Code 15301

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =