سێهەمین ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە مێژووی کالیفۆڕنیا

ئاگر کەوتنەوەی ناسراو بە توماس کە ناوچەی دارستانی و گونده‌کانی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکای گرتووەتەوە، بە ئاوارە کردنی هەزاران کەس، سێهەمین ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی گەورەی مێژووی ئەو ویلایەتەیە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاگر کەوتنەوەی ناوچە باشوورییەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیا کە لە ڕێکەوتی ٤ ی دیسەمبەرەوە دەستی پێکردووە؛ لە دوێنێ شەممەوە ناوی خۆی وەکوو سێهەمین ئاگر کەوتنەوەی گەورەی مێژووی ئەو ویلایەتە، تۆمار کرد.

چاوەڕوانی دەکرێت هەڵکردنی بای توند و وشکی هەوا کە تا کۆتایی هەفتە درێژەی هەیە؛ زیاتر لە ڕابردوو ئاگرەکە بەربڵاو بکاتەوە.

ئەو ئاگر کەوتنەوە تا ئێستا هەزار باڵەخانەی وێرانی کردووە و ١٨هەڕەشە دەکاتە سەر هەزار یەکەی تریش. ژمارەی ئەو کەسانەش کە ئاوارە بوونە هەزاران کەسن.

تا دوێنێ دوانیوەڕۆ، تێچووی کواژندنەوە، ١١٠ ملیۆن دۆلار بووە و چاوەڕوانی دەکرێت تا کۆتایی کارەەکە، ئەو تێچووە زیاد ببێت.

News Code 15290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =