کۆریدۆری سەربازی تورکیا لە نێزیک عەفرین کرایه‌وه‌

هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی ئۆتۆمبیلی سەربازی و هێزی سەربازی خۆی بۆ باکووری سووریا لە نێزیک کانتۆنی عەفرین، کۆریدۆری سەربازی دروست کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هاوارنیوز، هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی ئۆتۆمبیلی سەربازی و هێزی سەربازی خۆی بۆ باکووری سووریا لە نێزیک کانتۆنی عەفرین، کۆریدۆری سەربازی دروست کردووە.

ئە وکۆریدۆرە سەربازییە کە لە ناوچەی بیلبیلە لە گوندی بالیە لە کانتۆنی عەفرین لێدراوە بە بڕینەوەی داری زەیتوونی ئەو ناوچە کە زیاتر لە ٢ هەزار داری زیتوونی هەیە ئەنجام بووە. سوپای تورکیا کە ڕێک دیوارێکی سنووری لە بەرانبەر ئەو گوندە دروست کردووە بە بڕینەوەی دار زەیتوونەکان، کۆریدۆری سەربازی بۆ ناو کانتۆنی عەفرین لێداوە.

ئەو کۆریدۆرە سەربازییە تا گوندەکانی ملەی خەلیل لە انوچەی جیندرس و شیلتیتە لە ناوچەی شیراڤ کێشراوە. هەروەها سوپای تورکیا لە دەڤەری ئەو گوندە وێستگەی چاوەدێری زۆری دامەزراندووە.

News Code 15288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =