ئێران به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جی نه‌کات گه‌مارۆکان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که‌ ئاژانس هه‌میشه‌ چاودێری به‌رنامه‌ ناڤۆکیه‌که‌ی ئێران ده‌کات.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، وێندی شێرمه‌ن، جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "ئیس ئێن بی سی" وتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی، ڕێککه‌وتنێکی باش و ده‌سته‌به‌ر کراوه‌ چونکوو ئه‌م دڵنیاییه‌ ده‌دات که‌ ئیران هه‌رگیز ده‌ستی به‌ چه‌کی ناڤۆکی ناگات.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتیشی: ئه‌گه‌ر ئێران له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک پایبه‌ند نه‌بێت به‌م ڕێککه‌وتنه‌وه، به‌ پێی بڕگه‌کانی ڕێککه‌وتنه‌که‌ ئه‌مریکا به‌ شیوه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌توانێ سه‌رجه‌م گه‌مارۆکان بگه‌ڕێنێته‌وه.

شێرمه‌ن هاوکات پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه‌: ئێمه‌ هه‌موو بژارده‌کانی دیکه‌شمان له‌به‌رده‌ستدایه.

جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها وتی: به‌ بڕوای من ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ جیبه‌جی ده‌بێت.

ئه‌و به‌ دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی چادێری هه‌موو به‌رنامه‌ ناڤۆکیه‌که‌ی ئێران ده‌کات وتی: من خۆشحاڵم به‌ جێبه‌جێ بوونی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی.

News Code 1527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =