ئه‌مریکا له‌ سووریا مه‌شق به‌ پاشماوه‌ی تیرۆریستان ده‌کات

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ده‌ڵێت: ئیتیلافی ئه‌مریکایی به‌ ناو دژه‌ داعش، له‌ به‌رده‌م که‌مپێکی ئاواره‌کان، بنکه‌یه‌کی کردووه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌شق کردن به‌ پاشماوه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌کان له‌ سووریا.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئیتارتاس،وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌شق و ڕاهێنانی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری.

 به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا، ئیتیلافی ئه‌مریکایی وێڕای پاگه‌نده‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاریی داعش، به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوکاری کردنی پاشماوه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ سووریا.

 ئاماژه‌ش دراوه‌ که‌ ئه‌مریکا پاشماوه‌ی تیرۆریستان له‌ ژێرناوی ئه‌رته‌شی نوێ سووریا ده‌بووژێنێته‌وه‌.

 ئاواره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م تیرۆریستانه‌ بڕیاره‌ پاش ڕاهێنان بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپ]ای سووریا ڕه‌وانه‌ی باشووری ئه‌م وڵاته‌ بکرێن.

News Code 15261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =