دیداری سەرۆکی سوپای تورکیا، ئەمریکا و عێراق لە ئەنقەرە

سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی تورکیا- ئەمریکا و عێراق لە بنکەی ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ئەنقەرە کۆ بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی دۆغان، ژنراڵ هولوسی ئاکار، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە بنکەی ئەرکانی فەرماندەیی سوپای تورکیا میوانداری ژنراڵ ژۆزێف وتل، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و ژنراڵ عوسمان غەنیمی سەرۆکی سوپای عێراق بوو.

بە پێی زانیارییە بڵاو بووەکان لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا: لە ئەم کۆبوونەوەدا کە بە ئامادە بوونی ژنراڵ ژۆزێف میشێل ئۆسکاپاروتی، فەرماندەی هێزە ئەورووپییەکانی سوپای ئەمریکاش بەڕێوە چوو، لایەنەکان سەبارەت بە قەیرانی سووریا و عێراق گفتوگۆیان هەبوو. دابینی ئاسایشی ناوچە و پرسی شەڕ دژی تیرۆر لە بابەتەکانی تری ئەو دیدارە بوو.

News Code 15250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =