نامه‌ی گرینگی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران به‌ سه‌ربه‌رزیه‌وه‌،به‌رخۆدان،دانوستان و ڕێککه‌وتنی کرد،نووسی: ده‌وڵه‌ت هه‌رچه‌شنه‌ هه‌وڵێکی دوژمنان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی ناڕه‌وا و دزه‌کردن پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌.

به‌ ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران پاش جێبه‌جێ کردنی فه‌رمی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان(به‌رجام)، نامه‌یه‌کی بۆ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕش نارد.

رۆحانی ده‌ستکه‌وته یازده‌دانه‌ییه‌ی ئێران له‌ بواری ناڤۆکی،سیاسی و مافه‌وانی و ئابووری شرۆڤه‌ کردووه‌.‌

ڕۆحانی جه‌ختی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت شێلگیرانه‌ پابه‌ندبونی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌ به‌ڵێنه‌کانی چاودێری ده‌کات و به‌ دوور له‌ گه‌شبینی زێده‌ڕه‌وانه‌ هۆشیاره‌ و به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ر جۆره‌ به‌ڵێن شکێنییه‌ک په‌رچه‌کرداری شیاوی ده‌بێت.

ئه‌وه‌شی دووپات کردووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌وڵێكی دوژمن بۆ که‌ڵکی ناڕه‌وا وه‌رگرتن و دزه‌کردنه‌ ناو وڵات له‌ هه‌موو بواره‌کان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ به‌شیکی نامه‌که‌یدا به‌ سپاس و پێزانینی ڕێنمایی و دڵسۆزییه‌کانی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی بۆ ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ دڵفراوانی و هاودڵی گه‌لی ئێران له‌ سه‌بووری و تاقه‌تهێنانی دژوارییه‌کان و به‌ ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ سپاسی ئه‌وانی کردووه‌.

News Code 1524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =