۲۰ چیرۆکی بیانی به زمانی کوردی گەیشته فستیڤاڵی بانە

به‌ڕێوبه‌ری فستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ فستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ داوای نه‌کردووه‌، به‌ڵام ۲۰ چیرۆکی بیانی به زمانی کوردی به‌ فستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ گه‌یشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د سدیق که‌ریمپوور له‌ میانه‌ی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ فستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ داوای نه‌کردووه‌، به‌ڵام ۲۰ چیرۆکی بیانی به زمانی کوردی به‌ فستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ گه‌یشتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م چیرۆکانه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، بریتانیا، کانادا و هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌بیرخانه‌ی ۱۱مین خولی فستیڤاڵی سه‌رتانسه‌ری چیرۆکی بانه‌ گه‌یشتووه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م بابه‌ته‌ نیشانی ده‌دات که‌ فستیڤاڵه‌که‌ توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ بچێت و وڵاتانی دیکه‌ش تێیدا له‌ هه‌ر دوو زمانی کوردی و فارسی به‌شدار بن. هه‌ڵبه‌ت بڕیار بوو له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، تاجیکستان و ئه‌فغانستان چیرۆک نووس بانگهێشت بکه‌ین به‌ڵام دۆخه‌که‌ نه‌گونجا ئه‌مه‌ ده‌ستی نه‌دا.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌ده‌بیاتی کوردی هێشتا له‌ ئاستی ئه‌دبیاتی فارسی زۆر لاوازه‌ و یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌مه‌ش نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ له‌م بواره‌ دایه‌ که‌ هیوادارین هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بێت.

که‌ریمپوور له‌ کۆتاییدا وتی: له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ هه‌ریه‌ک له‌ که‌سانی ناسراوی بواری ئه‌ده‌بیاتی کوردی و فارسی وه‌ک عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، ئیبراهیم یونسی، فه‌تحوڵا بی نیاز و حسه‌ین میرعابدینی ڕێز ده‌گیردرێت.

News Code 15238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =