دانوستان له‌ سه‌ر به‌رجام ناکرێته‌وه‌

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پارلمانی ئه‌ورووپا وتی: دپابه‌ند بوون به‌ به‌رجام کارێکی پێویسته‌ و دانوستانی دووباره‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام جێگه‌ی قسه‌ کردن نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فدریکا موگرینی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پارلمانی ئه‌ورووپا له‌ ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا وتی: هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت پێبه‌ند بن به‌ به‌رجام و دانوستانی دووباره‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام جێگه‌ی قسه‌ کردن نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ پێی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که‌ له‌ کۆریای باکوور سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ده‌ست گرتن به‌ به‌رجام بابه‌تێکی گرنگ و پیویسته‌ و زیاتر کردنی ناکۆکییه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و پێشێل کردنی ڕێککه‌وتنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی قابیلی قبوڵ کردن نییه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌رجام بۆ ئه‌منیه‌تی گشتی ئێمه‌ له‌ ئه‌ورووپا و ناوچه‌که‌ و جیهان گرنگه‌. تاکوو ئێسته‌ ۹ جار دان به‌وه‌دا نراوه‌ که‌ ئێران پێبه‌نده‌ به به‌رجام و ئه‌مه‌ش ئاژانسی ناڤۆکی دانی پێدا ناوه‌. ئێمه‌ له‌ دوای ۱۲ ساڵ دانوستان به‌م ڕێککه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ گه‌یشتین و دانوستانی دووباره‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام جێگه‌ی قسه‌ کردن نییه‌.

موگرینی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا پێبه‌نده‌ به‌م ڕێککه‌وتنه‌ و باشتر وایه‌ که‌ له‌م بابه‌ته‌دا دۆناڵد ترامپ هاوکاری لایه‌نی ئه‌ورووپایی بکات. ئێمه‌ و ئه‌مریکا نیگه‌رانی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، وه‌ک په‌ره‌دان به‌ سیستمی مووشه‌کی له‌ ئێران که‌ دژی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ به‌ جدیه‌ته‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ین که‌ گه‌ماڕۆی دیاریکراو بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنین.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ڵام ئه‌م بابه‌تانه‌ نابێت له‌گه‌ڵ به‌رجام تێکه‌ڵ بکرێت و ده‌بێت ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌ جیاواز لێکبدرێته‌وه‌. ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران و له‌ ساڵی ۲۰۱۶ بازه‌رگانی نێوان ئه‌ورووپا و ئێران ۹۴ له‌ سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

موگرینی له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: که‌ یه‌کێه‌تی ئه‌ورووپا ئه‌م ئه‌رکه‌ی له‌ سه‌ر شانه‌ که‌ به‌ ئێران نیشان بدات که‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو لایه‌، ئێمه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ین که‌ لێکتێگه‌یشتنی سازێنه‌رمان له‌گه‌ڵ ئێران بێت و هاوکات ڕه‌خنه‌ش له‌ کاره‌کانی ده‌گرین. ئه‌مه‌ش له‌ سوودی ناوچه‌که‌ و هه‌موو جیهانیشیه‌.

News Code 15208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =