ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دژی یه‌کپارچه‌یی عێراق بوو

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند که‌ سیاسەتی ئێمە هەمیشە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقدایە. ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەنجامدرا دژی ئەو یەکپارچەییە بوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵێ مێهر، دوێنێ رێکس تیلەرسن لە "دیداری دامەزراوەی ئەتلانتیکی ئەنجومەنی کۆریا بۆ ٢٠١٧"دا وتی: کاردەکەین بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەین هەرێم و بەغداد بە یەکپارچەیی دەمێننەوە و پشتیوانی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان و کارکردن بەپێی دەستور دەکەین کە هەرگیز بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە.

وتیشی: شانبەشانی کورد دەوەستین و پشتگیرییان دەکەین لە جێبەجێکردنی دەستوری عێراق بە تەواوی، وە کاتێکیش جێبەجێ کرا باس لەو سکاڵا و داوایانە دەکەین کە کورد هەیبوون و هیواخوازیشین ئەوە ببێتە هۆی عێراقێکی یەکگرتوو.

News Code 15207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =