ئه‌مریکا نیم ملیار دۆلار یارمه‌تی کوردی سووریا ده‌دات

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی خۆی له‌ ساڵی ۲۰۱۸ به‌ بڕی ۵۰۰ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی سه‌ربازیی پێشکه‌ش به‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، سه‌ره‌ڕای هه‌موو داواکارییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا، واشنتۆن ڕایگه‌یاند که‌ ساڵی داهاتوو به‌ بڕی ۵۰۰ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ڕاده‌ستی یه‌په‌گه‌ ده‌کات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ بۆنه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ سووریا پێشکه‌ش به‌ کوردی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کرێت.

له‌ ورده‌کارییه‌کانی بودجه‌ی ئه‌مریکادا هاتووه‌ که‌ ۲۵ هه‌زار هێزی یه‌په‌گه‌ له‌ حاڵی شه‌ڕ کردن دان و ۵ هه‌زار دیکه‌ش ده‌بێت ڕاهێنانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت و به‌م هێزانه‌ زیاد بکرێن.

ئه‌م بڕه‌ بودجه‌یه‌ دووباره‌ تورکیای توڕه‌ کردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ کاتێکدا شه‌ڕی دژ به‌ داعش ڕوو له‌ کۆتاییه‌ ئه‌مریکا بۆ ده‌بێت وه‌ها یارمه‌تی دارایی پێشکه‌ش به‌ کورد بکات.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌ هۆی شه‌ڕی دژ به‌ داعش پشتیوانی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا ده‌کات و تورکیاش له‌م بابه‌ته‌ نیگه‌رانه‌ و به‌ بیانۆی په‌یوه‌ندی نێوان په‌یه‌ده‌ و په‌که‌که‌ هه‌وڵ ده‌دات تاکوو به‌شێکی دیکه‌ له‌ باکووری سووریا داگیر بکات، به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ ئه‌م داواکارییه‌ی تورکیا له‌ لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه‌ ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌.

له‌ نوێترین لێدوان، پاتریک پاهۆن، وته‌بێژی پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی کردن له‌ یه‌په‌گه‌.

News Code 15204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =