به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ته‌ک تایمز، ئاسه‌واری گیانله‌به‌رێکی ده‌ریایی دۆزراوه‌ته‌وه که کۆن ترین چاوی جیهانیشی له‌گه‌ڵه و به باشی ماوه.
دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م گیانله‌به‌ره ده‌ریاییه یارمه‌تی زانایان ده‌دات تاکوو باشتر له چۆنیه‌تی چاوی گیانله‌به‌ره‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا تێبگه‌ن.
زانایان له کاتی لێکدانه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م گیانله‌به‌ره تێگه‌یشتن که ۵۳۰ ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا ژیاوه. ئه‌م گیانلبهره به ئه‌گه‌ری زۆر چاوی وه‌ک چاوی قرژاڵ و هه‌نگه‌ژاڵه وایه.
ئه‌م چاوه هین گیانله‌به‌رێکی ده‌ریایی له‌ناو چووه به ناوی تریلۆبیت که ۵۴۱ بۆ ۲۵۱ ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا له ڕۆخه‌کانی ده‌ریاکانی گۆی زه‌وی ده‌ژیا.
ئاسه‌واری ئه‌م گیانله‌به‌ره که ناوی تریلۆبیته له وڵاتی ئێستۆنی دۆزراوه‌ته‌وه.
Your Comment