ڕۆحانی پێش چوون بۆ تورکیا:

قودس ده‌بێته‌ پایتەختی دەوڵەتی فەلەستین

ناسەی هەواڵ: 4170382 -
سەرۆک کۆماری جەختی کرد: قودس نیشتمانی پیرۆزی هەموو موسڵمانانە و پایتەختی دەوڵەتی فەلەستین دەبێت و ئەم ئامانجگە گرینگ و پیرۆز هیچ کات لە بیر ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئێوارەی سێ شەمە بەرلە چوونی بۆ تورکیا، وتی: ئەمە سەفەرە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی ئەنجام بووە.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: پەیامی ئێمە لە کۆبوونەوەی ئەستەنبۆڵ ئەمە دەبێت کە هێشتا پرسی سەرەکی جیهانی ئیسلام و موسڵمانان قودسە و بەیتولموقەدەس و نیشتمانی پیرۆز بۆ هەمومانە.

وتیشی: ئێمە موسڵمانان لە هەموو مەکۆوە نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەت لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ ئەم کارەی ئەمریکا ئیدانە بکەن.

 ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: دەبێ پشتیوانی خۆمان لە گەلی فەلەستین ڕابگەینین و تا ئەو کاتەی کە فەلەستینییەکان نەگەڕێنینەوە و نەگەنە مافەکانیان دەبێ ئەم کارە لە جیهانی ئیسلامدا بەردەوام بێت.

زیادیشی کرد: ئینتفازەی گەلی فەلەستین بەردەوام دەبێت تا کاتێک کە بە ئامانجەکای خۆیان بگەن.

ناردنی بۆچوون

1 + 6 =