مەرجی کوردەکان بۆ دەنگ دان بە بوودجەی ٢٠١٨ ی عێراق

ناسەی هەواڵ: 4170372 -
نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە مەجلیسی عێراق لە ڕێککەوتن بە مەرجی پارتە کوردییەکان لە گەڵ پەسەند کردنی ڕەش نووسی یاسای بوودجەی ٢٠١٨ ی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە موحەمەد لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی بەغدا یەوم وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە پارتە کوردییەکان یادداشتی ناڕەزایەتیان بە کەم کردنەوەی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە ١٧ لەسەدەوە بۆ ١٢.٦ لە سەد لە یاسای بوودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراق بۆ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەران، کۆمیسیۆنی دارایی مەجلیس و سەرۆک فراکسیۆنەکانی مەجلیسی عێراق ناردووە، وتی: ئەو پارتانە بە مەرجەوە ئامادەن دەنگ بدەنە ئەو ڕەش نووسە.

موحەمەد بە جەت لە سەر ئەوەی کە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان، دوورە لە ئینساف و نە تەنیا یارمەتیدەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر نابێت، بەڵکوو کێشەکان زۆرتە دەکاتەوە، زیادی کرد: ئەوە تەنیا خەڵکی کوردستانە کە لە ئەو بوودجە زەرەر دەکەن.

ناردنی بۆچوون

7 + 4 =