۳۲ هه‌زار تیرۆریست له‌ ۷ مانگی ڕابردوو له‌ سووریا کوژراون

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا زیاتر له‌ ۳۲ هه‌زار تیرۆریستیان له‌ ۷ مانگی ڕابردوو کوشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ تاس، سێرگئی سوروکین، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ڕووسیا له‌ سووریا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ۷ مانگی ڕابردوو ۳۲ هه‌زار تیرۆریستیان له‌ سووریا کوشتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ۶۷۰۰۰ کیۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ خاکی سووریا، زیاتر له‌ ۱۰۰۰ بنکه‌، ۷۸ پاڵاوگه‌ی نه‌وت و دوو کاگاری دۆسفات ئازاد کراوه‌. فڕۆکه‌کانی ڕووسیا ۶۹۵۶ جار و باڵه‌فڕه‌کان حه‌وت هه‌زار گه‌شتیان هه‌بووه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی ڕووسیا ۲۲۷ ڕۆژی خایاند تاکوو دروست کرا: زیاتر له‌ ۳۲ هه‌زار تیرۆریست، ۳۹۴ تانک و ۱۲ هه‌زار پارچه‌ چه‌کی سه‌رباقی ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌،

سورکین به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌ ڕووسیا له‌ حاڵی کشانه‌وه‌ له‌ سووریایه‌'

ئه‌م فه‌رمانده‌ ڕووسیه‌ ئاماژه‌ دا که‌ ۲۳ فڕۆکه‌ی جه‌نگی، دوو باڵه‌فڕ و به‌شێک له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان، به‌شێک له‌ هێزه‌کانی کار و باری ئه‌ندازیاری و بۆمب کۆ کردنه‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی کاتی داخستنینا ده‌ستی پێ کردووه‌.

News Code 15181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =