ئاژانس ئه‌رکه‌کانی خۆی لە پەرەدان بە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ڕاپه‌ڕێنێ

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناڤۆکی وتی: ئاژانس جیا لە چاودێڕی، دەبێت بە ئەرکەکانی خۆی لە پەرەدان بە تەکنۆلۆژیای ئاشتی خوازانەی ناڤۆکی پابەند بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە لە دیداری یوکیۆ ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، چارەسەر کردنی بابەتی ناڤۆکی ئێرانی بە یەکێک لە نموونە گرنگەکانی مێژووی دیپلۆماسی ئەم سەردەمە ناوبرد و زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی درێژە دەدات و پابه‌ند ده‌بێت بە بەڵێنەکانی خۆی لە جێبەجێ کردنی بەرجام تاکوو ئەو کاتەی لایەنی بەرانبەریش پابه‌ند بێت.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەم بابەتە کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام جەختی لە ئاشتی خوازانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکانی خۆی کردووە، ڕوونی کردەوە: تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک ئێن پی تی و چاودێڕییەک لە لایەن ئاژانسیشەوە بوونی نەبێت، لە ڕووی ئایینی و ئەخلاقییەوە پابەندین بەوەی کە بەرەو چەکی کۆمەڵکوژی نەڕۆین.

ڕۆحانی لە درێژەدا ئاماژەی بە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ناڤۆکی لە هەمبەر ئەندامەکانی کرد و وتی: ئاژانس هەروەها بێجگە لە چاودێڕی کردن بەسەر چالاکی ئەندامەکانیدا، ئەرکی ئەوەی لەسەر شانە کە بۆ گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئاشتی خوازانە یارمەتی ئەندامانی بدات.

سەرۆک کۆمار وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەندامێکی ئاژانس چاوەڕوانی ئەوەیە کە سەبارەت بە تەکنۆلۆژیای ئاشتی خوازانە و نوێی پیشەی ناڤۆکی ئەندامێکی چالاک لە جیهان بێت و ئاژانسیش لەم ڕێگەدا یارمەتی بدات.

یوکیۆ ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی نێونەتەوەیش لەم دیدارەدا بەرجامی بە ڕووداوێکی گەورە ناو برد و بە پیرۆزبایی کردنی ئەم دەستکەوتە مه‌زنه‌ لە سەرۆک کۆمار و خەڵکی ئێران، وتی: ئاژانس و خۆم پابەندین بە بەرجامەوە و هەوڵ دەدەین تاکوو نیگایەکی بێ لایەنانە و ناسیاسیمان بۆ بابەتەکە ببێت و پێشمان خۆشە هاوکارییەکانی خۆمان لەگەڵ تاران بۆ بەدی هێنانی بڕوای زیاتر پەرە پێبدەین.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانس بە جەخت لەسەر ئەم بابەتە کە هاوڕایە لەسەر قسەکانی سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: ئەرکی ئاژانس تەنیا لە ئاشتیدا نییە، بەڵکوو ئەرکی پەرەدان بە تەکنۆلۆژیای ئاشتی خوازانەی ناڤۆکیش لەسەر شانیەتی و دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەم تەکنۆلۆژیا ئاشتی خوازانە یارمەتی ئەندامەکانی بدات.

یوکیۆ ئامانۆ سەبارەت بە ئەمنییەتی چالاکییە ناڤۆکییەکانیش وتی: لەم که‌شه‌ نوێیە کە بەدی هاتووە دەتوانین هاوکاری زۆر زیاترمان پێکەوە هەبێت.

News Code 1518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =