ده‌ستگیری تیرۆریسته‌ ئازه‌ربایجانی و چیچانییه‌کان له‌ ئه‌فغانستان

به‌رپرسانی ویلایه‌تی لۆگر له‌ ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند که‌ چه‌ندین تیرۆریستی چیچانی و ئازه‌ربایجانیان له‌و ولایه‌ته‌ ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کۆمار، به‌رپرسانی ویلایه‌تی لۆگر له‌ ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند که‌ ۱۱ شارۆمه‌ندی چیچانی و شارۆمه‌ندێکی ئازه‌ربایجانیان ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ سه‌رقاڵی ڕاهێنانی کاری تیرۆریستی له‌ شاری ئه‌رزه‌-ی سه‌ر به‌ لۆگان بوون.

ئه‌م به‌رپرسانه‌ له‌ درێژه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ له‌ ڕێگه‌ی شاری حه‌ساره‌ک له‌ ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار چوونه‌ته‌ ناو لۆگر و له‌م نێوانه‌دا ۳ ژن و ۶ منداڵیشیان له‌گه‌ڵ بووه‌.

حه‌لیم فه‌دایی شاره‌داری لۆگر وتی: ئه‌م تیرۆریستانه‌ ژن و منداڵه‌کانیان وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤی به‌ کار هێناوه‌، ئه‌وان له‌ دوای کاری تیرۆریستی بوون و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریشیان کردووه‌.

سه‌رۆکی پۆلیسی لۆگریش له‌مباره‌وه‌ وتی که‌ تاڵبان له‌ هه‌ر ڕێگه‌یه‌که‌وه‌ که‌ بۆ ده‌ست بدات بۆ ئازاد کردنی ئه‌م که‌سانه‌ هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌م گرووپه‌ له‌ کابول ده‌ستی پێ کردووه‌.

News Code 15172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =