وەها هێرشێک دەکەینە سەر تیرۆریستەکان کە تا ئێستا نەیانبینوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ڕەوتی سەردان لە بنکەی حەمیمیم لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەگەر تیرۆریستەکان سەر هەڵ بەنەوە، ڕووسیا بە توندی هێرش دەکاتە سەریان .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر تیرۆریستەکان جارێکی تر سەر هەڵ بدەنەوە ڕووسیا وەها هێرش دەکاتە سەریان کە هاوشێوەییان نەدیبێت.

ناوبراو زیادی کرد: بەشێکی گەورە لە هێزەکانی ئێمە لە سووریا دەکشێنەوە. هێزەکانی ڕووسیا و سووریا توانیان گرووپێک لە تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان بە توانی سەربازی زۆرەوە لە ماوەی ٢ ساڵدا شکست بدەن.

پووتین وتی: دوو بنکەی سەربازی ڕووسیا بۆ هەمیشە لە تارتوا و حەمیمیم جێگیر دەبن.

پووتین هیوای خواست کە ڕەوتی ژیانی ئاسایی و ڕەوتی ئاشتی لە سووریا بە بەشداری تورکیا و ئێران بگەڕێتەوە.

News Code 15169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =