بەرپرسایەتیی هەر پێکدادانێک لە ناوچە لە ئەستۆی ئەمریکایە

وەزیری بەرگریی ئێران هەنگاوی کۆشکی سپی بۆ بە فەرمی ناسینی بەیتولموقودس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنیی دوژمنکارانە هەڵسەنگاند و وتی: بەرپرسایەتیی هەر پێکدادان و خوێنڕشتنێکی زیاتر لە ناوچەدا لە ئەستۆی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزی چەکداری لە میانەی بەڕێوەبەرانی باڵای وەزارەتی بەرگری وێرای ئیدانەکردنی هەنگاوی ناساندنی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن کۆشکی سپی-یەوە، ڕایگەیاند: ئەو هەنگاوە وەک ستەمێکی ئاشکرا بە نیسبەتی خەڵکی فەلەستین، لە ناوچوونی ڕژیمی زایۆنی پێش دەخات و یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان موسڵمانان دوو هێندە دەکات.

وەزیری بەرگری بە دەنەدەرانە و ناژیرانە وەسف کردنی بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا، جەختی کرد: داگیرکەران هەرگیز ئاسوودەیی بە خۆیانەوە نابینن و هیچ رێگایەکیان جگە لە چۆڵ کردنی ئەو وڵاتە بۆ نییە و موسڵمانان هیچکات رێگە نادەن بەشێک لە جەستەی جیهانی ئیسلام لێی داببڕێت.

ئەمیر حاتەمی بەرپرسایەتیی هەر جۆرە تەشەنەسەندنی ناکۆکی و خوێنڕشتنێکی زیاتر لە ناوچەی خستە ئەستۆی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و وتی: دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ بەرپرسایەتیی ئەو بڕیارە دژە ئاسایشە لە ئەستۆ بگرێت.

ڕاشیگەیاند: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە و شەرمەزارکردنی کردەوەی ئاژاوەنەرانە و یەک لایەنەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بووە و هەمبەر بەو هەنگاوە ئەمریکا هۆشدار دەدەین.

News Code 15163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =