بڕیاری ترامپ سه‌باره‌ت به‌ قودس دۆخه‌که‌ زیاتر ده‌شێوێنێت

ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لای وایە کە ترامپ بە هۆی لاسارییەوە باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس دەگوازێتەوە و مومکین نییه‌ واشنتۆن لەو رێگایەدا بە ئەنجامی دڵخوازی خۆی بگات.

پرۆفیسۆر دانیەل سروور ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کارناسی پرسی بەڕێوەبەرایەتیی شەڕ لە ڕێکخراوی "پەیوەندیی دوولایەنی ئەتلانتیک" وەک ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە بڕیاری ئەمدواییەی ترامپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس و ناساندنی ئەو شارە وەک پایتەختی فەرمی ڕژیمی زایۆنی، بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: ئەو هەنگاوە سێ پرسیار دەورووژێنێت کە بریتین لە: یەکەم، بۆچی ترامپ ئەو کارەی کردووە؟ دووهەم، ئەو بڕیارە چ پاشهاتێکی دەبێت؟ و سێهەم، ئایا ئەو بڕیارە بە ئەنجام چاوەروان کراوی خۆی دەگات؟

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا وتی: بڕیارەکەی ترامپ بە هۆی سیاسەتی ناوخۆیی  بووە و ئەو هەر لە کاتی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڵێنی گواستنەوەی باڵوێزخانەی بۆ بەیتولموقەدەسی دابوو و ئێستاش گرینگترین لایەنگرانی ماڵیی ئەو خوازیاری جێبەجێ کرانی ئەو بەڵێنەن.

سروور بیری هێنایەوە: سەبارەت بە پرسیاری دووهەم دەبێ بڵێم کە ناڕەزایەتیی هاوڕێیان و هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ئەرووپا و رۆژهەڵاتی ناڤین هیچ کاریگەرییەکی لە سەر جێبەجێ کرانی ئەو بڕیارەی ترامپ نەبووە و وادیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆی بواردووە لە پێشبینیی کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارە.

ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پاشهاتەکانی بڕیاری ترامپ ڕایگەیاند: ئەمریکا پاش بڕیارەکەی ترامپ پێگەی پێشووی خۆی وەک ناوبژیکارێکی دادپەروەر لە ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین لە گۆشەنیگای فەلەستینییەکان، عەرەبەکان و موسڵمانان لە دەست دەدا و ترامپ بەو کارەی پاوەجێی رێگەچارەی ٢ وڵات کە زۆربەی فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان و هەروەها خودی ئەمریکا و وڵاتانی جیهانی بڕوایان پێ بوو و بۆ چەندین دەیە پاڵپشتیان لێ کردبوو، بردە ژێر پرسیار.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش دا: بەها پێنەدان و لاساری بۆتە هۆی گرتنەبەری ئەو بڕیارە لە لایەن ترامپەوە. هەر بۆیە دەبێ چاوەروان بین و ببینین کە ئایا کۆنگرەیسی ئەمریکا لە گەڵ ئەو بڕیارەدا هەیە و ئامادەیە ملیۆنان دۆلار بۆ سازدابی قەڵایەک بە هاوێری باڵوێزخانەکەی لە بەیتولموقەدەس چی بکات یان نا؟ ئایا دەکرێت ئێمە بەرەوڕووی پاشهاتە نگریسەکانی ئەو بڕیارە بین بەڵام هەوڵی چێکردنی قەڵا نەدەین؟

News Code 15157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =