رۆحانی سبه‌ینێ ده‌چێته‌ تورکیا

سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ به‌شداریی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سه‌رۆکانی ڕێکخراوه‌ی هاوکاری ئیسلامی سبه‌ینێ ده‌چێته‌ تورکیا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سبه‌ینێ سێ شه‌مه‌ ۲۱ی سه‌رماوه‌ز به‌شداریی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سه‌رۆکانی ڕێکخراوه‌ی هاوکاری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌یتولموقه‌ده‌س له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کات.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ سه‌رۆکی وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌ی هاوکاری ئیسلامی له‌ تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ بکه‌ن بۆ تاوتوێ بڕیاره‌که‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ به‌یتولموقه‌ده‌س.

دۆناڵد تارمپ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا وتی: ده‌بێ پایته‌ختی ئیسرائیل له‌ تێلاڤیڤه‌وه‌ بێته‌ قودس.

News Code 15150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =