هه‌ڵبژارده‌کانی چوارده‌مین فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز ناسێندرا

چوارده‌مین فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز به‌ ناساندنی گرووپ و که‌سه‌ هه‌ڵبژارده‌کان کۆتایی به‌ کاری خۆی هێنا.

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، شه‌وی ڕابردوو چوارده‌مین فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز به‌ ناساندنی که‌سانی هه‌ڵبژێردراو و شاز، کۆتایی هات.

 به‌ گوێره‌ی ده‌نگی وه‌فدی داوه‌ران خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌شی دیزاینی بروشور درایه‌ باقر سروش و خه‌ڵاتی دیزانی سێن به‌ حه‌سه‌ن ته‌ره‌قی به‌خشرا.

هه‌روه‌ها سونیا سادقی توانی خه‌ڵاتی به‌شی دیزانی جلوبه‌رگ بباته‌وه‌ و سامان ئێرمی خه‌ڵاتی دیزانی نوور و ماندانا به‌ده‌وی خه‌ڵاتی به‌شی گریمی وه‌رگرت.

 له‌ به‌شی ئه‌کته‌ری ژن خه‌ڵاتی یه‌که‌م و دیپلۆمی فه‌خری  پێشکه‌ش به‌ شه‌بنه‌م یوسفی کرا بۆ شانۆی عیشا له‌ ورمێ.له‌ به‌شی  ئه‌کته‌ری پیاو خه‌ڵاتی یه‌که‌م و دیپلۆمی فه‌خر درایه‌ سه‌عد قه‌هره‌مانی بۆ شانۆی پشت ده‌رگا له‌ بۆکان.

 خه‌ڵاتی دوو به‌شی شانۆنامه‌ نووسی و ده‌رهێنه‌ریش له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ به‌خشرایه‌ سابر نیکبه‌خت و حه‌سه‌ن ته‌ره‌قی بۆ شانۆی پانکیه‌کان له‌ سنه‌.

 قوتبه‌دین سادقی، کوروش سلێمانی و عه‌لی زه‌فه‌ر قه‌هره‌مانی نه‌ژاد داوه‌ری ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌ی شانۆی کوردی سه‌قز بوون.

News Code 15147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =