هونەرمەندێکی ئێرانی کانێکس بۆ بومەلەرزە لێدراوانی کرماشان دەکڕێت

هونەرمەندێکی ناسراوی ئێران لە بواری نیگارکێشی و هێڵکاری داهاتی فرۆشی ئاسەوارەکانی پێشکەش بە لێقەوماوەکانی بومەلەرزەکانی کرماشان دەکات.

بێهزاد شیشەگەران لەمبارەوە بە ئاژانسی مێهر وتی: لە سێ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام و تلێگرام پێشانگایەکی گەورەم لە بەرهەمە نوێکانم کردووەتەوە و ئم کارەش تەنیا بە مەبەستی یارمەتی دانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی کرماشان ئەنجام دەدم.

ئەو زیادی کرد: ۲۰ بەرهەمی نیگارکێشیم ئامادە کردووە کە لە هەر کارێک ۳ دانەی بە کوالێتی باشەوە چاپ کراوە و بۆ فرۆش دانراوە. پێشانگاکەش لە دوێنەوە دەستی پێکردووە و تاکوو هەفتەیەک درێژەی دەبێت.

 شیشەگەران وتی: هەر ۲۰ بەرهەمەکەش پەیوەندی بە کەسانی لێقەوماو لە کارەساتە سروشتییەکانەوە هەیە. ئەو بەرهەمانەی چاپ کراون یەک ملیون تمەن دەفرۆشرێن و ئەسڵەکانیشی نرخیان لە ۱۰ ملیۆن تمەن بە بانە.

ئەم نیگارکێشە ناسراوە ئێرانییە لە کۆتایدا وتی: هەموو داهاتی پێشانگاکە بۆ کڕینی کانێکس بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان سەرف دەکرێت.

News Code 15140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =