۲۱۶ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی عێراقی گه‌ڕاوتنه‌وه‌ ماڵی و حاڵی خۆیان

سه‌رۆکی ئیداره‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۲۱۶ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی عێراقی گه‌ڕاوتنه‌وه‌ بۆ ماڵی و حاڵی خۆیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، محه‌مه‌د ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی کۆچی و کۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند:  زیاتر له‌ ۲۱۶ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی عێراقی گه‌ڕاونەتەوە بۆ ماڵی و حاڵی خۆیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار. 

ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران له‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌ هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاکه‌ بنه‌ماڵه‌ ئاواره‌کانی عێراقی بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان گه‌ڕاونەتەوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ ۲۱۶ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی عێراقی له‌ ۶ مانگی ڕابردوودا چوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

سه‌رۆکی ئیداره‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق جه‌ختی کرد: زیاتر له‌ ۳۰۰ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ دیکه‌ هه‌ن که‌ ئاواره‌ن و له‌ که‌مپه‌کان نیشته‌جێن و هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی خۆیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی عه‌نه‌ش ده‌ستی پێ کردووه‌ و هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م پڕۆسه‌ به‌ خێرایی ئه‌نجام بێت و ئاواره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌کانی خۆیان.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌ زوویی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ دوو ناوچه‌ی ڕاوه‌ و قائیم دوای خاوێن کردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌کان له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان ده‌ست پێ دەکه‌ین.

News Code 15135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =