ڕەوتی حیکمە زۆر بەخێرایی دەتوانێ لە عێراق دەوڵەت دروست بکات

وەزیری وەرزشی عێراق و یەکێک لە ئەندامانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی وتی: ئەو ڕەوتە پەیوەندییەکی تۆکمە و باشی لە گەڵ تەواو گرووپە سیاسییەکانی دیکە لە بەستێنی عێراقدا هەیە و هەر بۆیە زۆر خێرا دەتوانێت لە عێراقدا دەوڵەت پێک بێنێت.

عەبدولحسێن عەبتان وەزیری وەزیری وەرزشی عێراق و یەکێک لە ئەندامانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر لە وەڵامی پرسیار لەبارەی پلانەکانی ئەو ڕەوتە بۆ هەڵبژاردنەکانی بەردەم ڕایگەیاند: ڕەوتی حیکمەت  پلانی بەربڵاوی هەیە. زۆربەی ئەندامانی ئەو ڕەوتە خوێندەوار و بڕوانامەی باڵای خوێندن و ئەزموونی بەربڵاویان هەیە. هەندێک لە ئەندامانیشی لە دەرەوەی عێراق و لەوان لە عێراقدا بوونە و ئەزموونێکی زۆریان لەو وڵاتانەدا مسۆگەر کردووە.

ڕاشیگەیاند: ئەو ڕەوتە پەیوەندییەکی تۆکمە و باشی لە گەڵ تەواو هێز و گرووپە سیاسییەکانی دیکەی ناو عێراقدا هەیە و هەر بۆیە زۆر خێرا دەتوانێت لە عێراقدا دەوڵەت پێک بێنێت.

ئەو ئەندامانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە وەڵامی پرسیار لە دۆخی ئەو ڕەوتە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق وتی: لام وایە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی توانستی ئەوەی هەیە کە لە پارێزگاکاندا پێگەیەکی گونجاو بۆ خۆی مسۆگەر بکات. چاوەروانی وەڵامی ئێران بۆ یاریی دۆستانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی نەتەوەیی دوو وڵات لە بەسرە و کەربەلاین.

وەزیری وەرزشی عێراق لە وەڵامی پرسیار لە دانوستان و مامەڵەی وەرزشیی نێوان ئێران و عێراق وتیشی: ئێران و عێراق لە بواری وەرزشیدا پەیوەندییەکی زۆر باشیان پێکەوە هەیە و بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە دیدارەکانمان لە بواری چالاکیگەلی وەرزشی و گەنجان لە نێوان دوو وڵاتدا.

عەبتان ئاماژەی بەوەش دا: پێویستە ئەوە بڵێم کە ئێران لە زۆربەی وەرزشەکاندا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بووە کە دەکرێت لەوان ئاماژە بە تۆپی پێ، کێش هەڵگرتن و ڕشتەکانی دیکە بکەین؛ هەڵبەت عێراقیش لە هەندێک ڕشتەدا لە ئاستێکی باشدایە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا سەبارەت بە بەڕێوەبردنی یاریی دۆستانەی نێوان یانەکانی تۆپی پێی ئێران و عێراق وتی: نزیکەی ۵ مانگە کە پەیجۆری بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی تۆپی پێی نێوان هەڵبژاردەی نەتەوەیی عێراق و ئێران لە کەربەلا و بەسرەین، بەڵام بە داخەوە دوای ئەو هەمووە پێوشوێن گرتنە هێشتا ئەو داواکارییە جێبەجێ نەبووە و هێشتاش چاوەروانی ڕەزامەندیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لە گەڵ یاریی ئەو دوو تیمەین.

News Code 15131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =