ئیسڕائیل داگیرکاره‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕژیمی زایۆنی وتی: ئیسڕائیل داگیرکاره‌؛ بڕیاره‌که‌ی ترامپ بۆ ئێمه‌ هیچ بایه‌خێکی نییه‌ و ئێمه‌ هه‌رگیز قودس و فه‌له‌ستین به‌ ته‌نیا به‌ر ناده‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سرۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ڕژمی زایۆنی داگیرکاره‌ و ده‌بێت ده‌ر بکرێت.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ قودس له‌گه‌ڵ ویژدان، عه‌داڵه‌ت و مافی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕاستییه‌کانی ناوچه‌که‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

ئه‌ردۆغان له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: بڕیاره‌که‌ی ترامپ بۆ ئێمه‌ هیچ بایه‌خێکی نییه‌ و ئێمه‌ هه‌رگیز قودس و فه‌له‌ستین به‌ ته‌نیا به‌ر ناده‌ین.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئیسڕائیل داگیرکاره‌. له‌ ئێستادا ئیسڕائیل هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر هه‌موو لاوان و منداڵانی فه‌له‌ستینی، ئه‌م کاره‌ش به‌ فڕۆکه‌ی ده‌نگی ئێف ۱۶ ئه‌نجام ده‌دات. بۆچی ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن چون ده‌یانه‌وێت بڵێن که‌ ئێمه‌ به‌هێزین.

شایانی باسه‌، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو (۱۵ی سه‌رماوه‌ز) ڕایگه‌یاند که‌ شاری قودسی وه‌ک پایته‌ختی ڕژیمی زایۆنی به‌ فه‌رمی ناساند و ڕایگه‌یاند باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتول موقه‌ده‌س ده‌گوازێته‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بڕیاره‌ شه‌پۆلێکی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ ناو کۆمه‌ڵگای موسوڵمانان و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا دروست کردووه‌.

News Code 15128

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =