بوونی ئەمریکییەکان لە سووریا نایاساییە

موحەمەد ماهر مەوقع بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بوونی ئەمریکییەکان لە سووریا نایاساییە، جەختی کرد کە تیرۆریزمی وەهابی لە پشت بڕیاری دژە فەلەستینی دۆناڵد ترامپەوەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- سومەیە خومارباقی: بوونی ئەمریکا لە سووریا، سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە شەڕ دژی داعش، بڕیاری دژە دژە فەلەستینی ترامپ و داهاتووی دانستانەکانی لایەنە سووریەکان لە تەوەرەکانی وتووێژ لە گەڵ موحەمەد ماهر مەوقع نوێنەر پەڕلەمانی سووریایە و شرۆڤەکەی بەم شێوەیەیە:

دوابەدوای شکستی داعش لە سووریا، ڕووسیا داوای چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەکات، بە پێی داوای ڕووسیا و شکستی داعش لە سووریا ئایا هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەمێننەوە؟

بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا نایاسایی و ناڕەوایە و بە بێ ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووری ائەنجام دراوە و ئەمە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بارەی ڕێز بۆ سەروەری وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەر لەم پێناوەدا ڕووسیا چەندین جار داوای لە واشنتۆن کردووە کە هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێتەوە بەتایبەتی ئەوەی کە هێزەئەمریکییەکان پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریزتییەکان بە تایبەتی داعش لە سووریا دەکەن. ئەو پاڵپشتییە دوابەدوای سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا و بەرخۆدانی ئێران، عێراق و لوبنان لە شەڕ دژی تیرۆریزم زیاتر بووەتەوە.

بە پێی گرنگایەتی ستراتیژیکی بوکەماڵ و کۆنترۆڵک کردنەوەی لە لایەن هێزەکانی سوپای سووریاوە ئێوە گرنگایەتی کۆنترۆڵ کردنی ئەو ناوچەیە چۆن لێک دەدەنەوە؟

بوکماڵ لەو بارەوە گرنگایەتی هەیە کە هێڵی پێوەندی سەرەکی نێوان عێراق و سووریا لە ڕێگای زەویەوە پێک دێنێت و ئەو پرسە بەو واتایەیە کە بۆچی ئەمریکا و ئیسرائیل تێدەکۆشن بە پاڵپشتی هەواڵگری و لۆجستیک لە گرووپی تیرۆریزتی داعش بەر بە سەرکەوتنی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لە بوکماڵ و ئازادی ئەو ناوچەیە لە دەستی تیرۆریستەکان بگرێت چونکوو بە ئازاد کردنی بوکماڵ بەرخۆدان لە بەیرووتەوە تا تاران درێژەی دەبێت و هێز و توانایی بەرخۆدان لە ئەو ناوچەیە خۆی دەنوێنێت، بەرخۆدانێک کە ئیسرائیل و ئەمریکا لێی دەترسن.

دۆخی ئاسایشی سووریا ئێستا چۆنە؟

دۆخی ئاسایشی سووریا بە تایبەتی پاش سەرکەوتنە بەردەوامەکانی سوپای ئەو وڵاتە و گرووپی بەرخۆدانەکان لە شەڕ دژی تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە دۆخێکی زۆر باشدایە تەنانەت بە ئەوەوە کە گرووپە تیرۆریستییەکان هەوڵ دەدەن خەڵکی سڤیل بکەنە ئامانج و ڕژێمی زایۆنی تێدەکۆشی بە هێرش بۆ سەر مۆڵگە سەربازییەکانی سووریا گیانێکی دووبارە بداتە تیرۆرسیتەکان بەڵام دۆخی ئاسایشی سووریا ئێستا زۆر باشە.

بە پێێ شکستی داعش لە سووریا و پێودایستی درێژە پێدانی دانوستانە سیاسییەکان بۆ چارەسەری قەیرانی ئەو وڵاتە، ئەو کێشانەی کە لە سەر رێگای ئەو پرسەدان چۆن لێکی دەدەنەوە؟

لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل و پاڵپشتەکانی گرووپە تیرۆریستییەکاندا نییە کە قەیرانی سووریا لە ڕێگای چارەسەری سیاسییەوە چارەسەر ببن، لە سەرووی ئەو وڵاتانەشەوە عەرەبستانی سعوودی هەیە ئاکامی پیلانگێڕییەکانی دژی سووریا و پاڵپشتی ئابووری و چەکداری لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا تەنیا کوشت و کوشتار و ماڵوێرانی بەدواوە بووە و ئەو پرسە شکستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا نیشان دەدات چونکوو بڕێ لە دژبەرانی سووریا کە لە دەرەوە دەژین لە گەڵ بیانییەکان لە پێوەندیدان و پاڵپشتی بەرژوەندی وڵاتانێکن کە نەگەیشتوونەتە ئامانجە سەربازییەکانی خۆیان لە سووریا و ئێستا لە ڕەوتی دانوستانەکان بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوەن کەواتە لەمپەر دەخەنە سەر ڕێگای چارەسەری قەیرانی سووریا لە ڕێاگی ڕێکاری سیاسییەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە قودسی داگیرکراو پێتەختی ڕژێمی زایۆنییە و باڵوێزخانەی ئەمریکا دەگوازرێتەوە بۆ بەیتولموقەدەس. لێکدانەوەی ئێوە لە سەر ئەو هەڵوێستەی ترامپ چییە؟

بڕیاری ترامپ لە ناکاو بوو چونکوو ئەو بابەتە لە دروشمە بانگەشەییەکانی ئەو لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری اسڵی ٢٠١٦ ی ئەمریکا بوو. ترامپ پێبەند بوونی خۆی بە پاڵپشتی تەواو لە ئیسرائیل و سەرکەوتنی سەربازی ئەو ڕژێمی لە ناوچەکە راگەیاندبوو.  هەمووی ئەو کارانە لە درێژەی هەوڵە زایۆنی- ئەمریکییەکان بۆ بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێیە، دۆخی نالەباری ئێستای کۆمکاری عەرەبیش کە لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە هۆی بەر بڵاو بوونەوەی توندڕەوی و تیرۆریزمی وەهابی و ئاکامەکانیشی چڕ تر بوونی ئاڵۆزییەهۆزەکی و ئایینیەکان و گۆڕینی شەری عەرەبی- ئیسرائیلی بە شەڕی عەرەبی- عەرەبی بووە؛ کە یارمەتیدەری هەوڵەکانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ بووە. بڕێ لایەنە ناوچەیی و عەرەبییەکان لە پاڵی دەوڵەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە درێژەی دروست بوونی پێکدادانە سونە- شیعەییەکان و ترس لە ئێران هەوڵیان داوەبە شێوەیەک کە ئەو وێنە لە ئێارن بڵاو بکەنەوە کە ئیسرائیل نەترسیدار نییە بۆ ئەوان و دوژمنیان ئێرانە، تەواوی ئەو دۆخە بەستێن بۆ ئەو جەنایەتەی ترامپ بەرانبەر بە قودس خۆش دەکات.ئەو کارەی ترامپ لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە دژایەتی نێو دەوڵەتی بەربڵاو بەرانبەر ئەو پرسە ئەندام دراوە بەڵام لە کۆتاییدا بە پێوشوێنگیری بەرەی بەرخۆدان لە پاڵپشتی لە پیرۆزییەکان و ئازاد کردنی ئەوان بە تایبەتی مزگەوتی ئەقسا و قودس، ترامپ لە بڕیارەکەی خۆی پاشگەز دەبێتەوە.

News Code 15126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =