بارزانی وتی ئەگەر ڕیفراندۆم سەرنه‌که‌وێت دەچم لە جەزیرەیەكدا دەژیم

جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى ده‌ڵێت پێش ریفراندۆم، مه‌سعوود بارزانی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی که‌رکووکدا وتوویه‌تی: ئەگەر ڕیفراندۆم سەرنه‌که‌وێت دەچم لەجەزیرەیەكدا دەژیم.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هەواڵ دا ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ڕیفراندۆم لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ که‌رکووک ئاسۆ مامه‌ند زۆر بە جددی باسی كەركوكی كردو هەموو مەترسیانەی خستەڕوو كە ئێستا ڕوویانداوە، ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد، ئەم ریفراندۆمە زەرەری گەورەی تێدا دەكەن.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانى، لەمەڵبەندی كەركوك كۆبوونەوەیەك كرابوو، مه‌حزه‌ره‌ى كۆبوونەوەكەش درابوو ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانى بیخوێنێتەوە، دواجار هەموو ئەو خاڵانەم خوێندەوەو كه‌ له‌ مه‌حزه‌ره‌كه‌دا هاتبوو، لەكۆتایدا به‌ كاك مەسعودى وتوه‌ ئێمە تكات لێدەكەین، كەركوك ئەو بارودۆخە هەڵناگرێ، ئەو برادەرانەی كە زانیاری دەدەن بە تۆ ڕاستگۆ نین”. هه‌رچه‌ند بەشێك لەبرادەرانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، زۆریان پێناخۆش بوو، كه‌ ئه‌و قسه‌یه‌م كرد.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە ئاشكرا بە ئه‌وانى وتووه‌: " ئەگەر ئەم ڕیفراندۆمە سەركەوتوو نەبوو، بەڵێن بێ ئەم وڵاتە بەجێدەهێڵم و دەچم لەجەزیرەیەكدا دەژیم."

ڕه‌وه‌ند، ده‌ڵێت: "بارزانى و محەمەدی حاجی مەحمود و هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌رگریان له‌ ڕیفراندۆم ده‌كرد، هەموو ڕۆژێك لەسەر تەلەفزیۆنەكان دەرده‌كه‌وتن و  باسی ڕیفراندۆمیان دەكرد، ئێستا لە كوێی كەركوكون، ئێستا لەكوێی ناوچە دابڕێنراوەكانن، مێژوو ئەم شتانە لە بیر ناكات ."

News Code 15125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =