به‌رپرسانی عێراقی و جیهان پیرۆزباییان له‌ عه‌بادی کرد

دوای ئه‌وه‌ی عه‌بادی ڕایگه‌یاند که‌ پڕۆسه‌ی ده‌ر کردنی داعش له‌ عێراق کۆتایی پێهاتووه‌، زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراق و جیهان سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعشیان پیرۆزبایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوێنێ به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌ پڕۆسه‌ی پاک کردنه‌وه‌ی خاکی عێراق له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش کۆتایی پێهاتووه‌ و داعش له‌ عێراق بوونی نه‌ماوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای ئه‌وه‌ی عه‌بادی ڕایگه‌یاند که‌ پڕۆسه‌ی ده‌ر کردنی داعش له‌ عێراق کۆتایی پێهاتووه‌، زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراق و جیهان سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعشیان پیرۆزبایی کرد.

فواد مه‌عسوم، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا: پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و عێراق به‌ سه‌ر داعش له‌ عێراق ده‌که‌م و داوا له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانیش ده‌که‌م که‌ به‌رده‌وام بن پشتیوانی کردنی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراق.

ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد تاکوو هه‌رچی زووتره‌ به‌ستێنه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان خۆش بکرێت.

هه‌روه‌ها نوری مالکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقیش له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی هه‌موو هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ سه‌ر داعشدا ده‌که‌م. 

مالکی هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له‌ ئایه‌توڵا سیستانی و مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق کردووه‌ و وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ کاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌ سه‌ر شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر له‌ سووریا و یه‌مه‌ن و له‌بنانیشدا ده‌بێت.

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌دریش له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر داعش هه‌نگاوێکی مێژووییه‌ که‌ پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌تونه‌ له‌ خه‌ڵک و هێزه‌ عیراقییه‌کان ده‌که‌م.

ئه‌و هه‌روه‌ها پێشنیاری کردووه‌ که‌ ڕۆژی کۆتایی هاتن به‌ داعش له‌ عێراق بکریته‌ ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی عێراقییه‌کان و هه‌ر ساڵ یادی بکرێته‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ تێرزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر داعش له‌ عێراقی به‌ عه‌بادی و خه‌ڵکی عێراق وت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا ڕۆژی سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر داعش له‌ عێراقی به‌ شتێکی مێژووی وه‌سف کرد که‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی قۆناغێکی نوێ له‌ عێراق.

هه‌روه‌ها جولی بیشاپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترۆاڵیاش پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی کرد و ئاماژه‌ی دا که‌ وڵاته‌که‌ی له‌ ته‌نیشت عیراقێکی ئازاد و دیموکڕاتیک ده‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیونای خه‌ڵکی عێراق.

News Code 15124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =