هه‌رگیز نه‌مدیوه‌ ئێرانییه‌ک له‌ عێراق کاری تیرۆریستی بکات

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: تیرۆریستی بیانی زۆر هاتوونه‌ته‌ عێراق، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مدیوه‌ ئێرانییه‌ک له‌ عێراق کاری تیرۆریستی بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ شه‌فه‌قنا، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ میانه‌ی وه‌فه‌ر بۆ به‌حره‌ین جه‌ختی کرد که‌ ئه‌و هه‌رگیز نه‌یدیوه‌ که‌ ئێرانییه‌ک چه‌ک به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێت و له‌ عێراق کاری تیرۆریستی بکات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی مه‌نامه‌ له‌ پایته‌ختی به‌حره‌ین جه‌ختی کرد که‌ دوای ئازادی ڕه‌قه‌ و موسڵ ده‌بێت سه‌قامگیری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڤین بگه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ هه‌موو جیهان دژی تیرۆریسته‌کان شه‌ڕ بکرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: من نه‌ ئێرانیم و نه‌ باڵوێزی ئه‌م وڵاته‌م و هیچ لاینگرییه‌کی نه‌ژادپه‌ره‌ستانه‌ی عره‌بیم نییه‌، به‌ڵام به‌ شانازی به‌ عه‌ره‌ب بوونی خۆشمه‌وه‌ ده‌که‌م و ده‌ڵێم که‌ هه‌رگیز نه‌مدیوه‌ ئێران تیرۆریست بۆ عیراق بنێرێت تاکوو کاری تیرۆریستی بکات.

جه‌عه‌فری زیادی کرد: کاتێک تیرۆریسته‌کانی داعش چوونه‌ ناو خاکی عێراق، ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی ئێمه‌ بدات و ئێمه‌ش ته‌نیا له‌م وڵاته‌ داوامان کرد که‌ ڕاوێژکاره‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆی بۆ عێراق ڕه‌وانه‌ بکات، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ له‌ وڵاتانی دیکه‌ی جیهانیش هه‌ر ئه‌م داوایه‌مان کرد.

News Code 15121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =