هیچ کەس ناتوانێت فەلەستین بدزێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ وێڕای ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی شەڕی داعش لە عێراق وتی کە کەسێک ناتوانێت شوناسی فەلەستین و قودس بدزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ئاشکرای کرد: کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لە شوناسی فەلەستین و قودس بکات. هیچ کەس ناتوانێت فەلەستین بدزێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی سنوورە هاوبەشەکان لە گەڵ سووریایان بە دەستەوە گرتووە و بەم پێیە شەڕی داعش لە عێراق کۆتایی هاتووە.

عەبادی سەرکەوتن بە سەر داعشی لە وڵاتەکەی پیرۆزبایی کرد.

https://www.mehrnews.com/news/4166772/

News Code 15099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =