دۆزینەوەی گەورەترین و دوورترین چاوکە ڕەشە

لێکۆڵەران چاوکه ڕەشە گەورەیان دۆزیوەتەوە کە گەورەییەکەی ٨٠٠ ئەوەندەی خۆر دەبێت و ٦٩٠ ملیۆن ساڵ پاش دروست بوونی جیهان پێک هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کە ئیندیپێندێنت، ئەستێرەناسان چاڵە ڕەشەیەکی گەورەیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٩٠ ملیۆن ساڵ پێش خولقانی جیهانی.

ئەوە دوورترین چاوکە ڕەشەیەکە کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە. گەورەیی ئەو سیاچاڵە ٨٠٠ ئەوەندەی خۆر دەبێت.

گرووپێک لە لێکۆڵەران بە ڕێبەرایەتی ئێدواردۆ بانادوس لە ناوەندی بینینی کارنگی ئەو سیاچاڵەیەیان لە ئۆختروش دۆزیوەتەوە. ئۆختروش ناوەندێکی چالاکی زۆر ڕوون، دوور و سەربە کاکێشانی گەنجە.

ئەوە بەو مانایەیە کە ڕووناکی ئەو ئۆختروشە لە ١٣ ملیار ساڵ پیشەوە خەریکە دێت بەرەو لای ئێمە. ئەم دۆزینەوە یارمەتی مرۆڤ دەدات کە باشتر لە ساڵە سەرەتاییەکانی پێک هاتنی جیهان تێبگات.

News Code 15092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =