ئازادکردنەوەی فەلەستین بە ئەرکی خۆمان دەزانین

پاش بڕیاری سەیروسەمەرەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناساندنی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی، بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی نۆجەبا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەو بڕیارەی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی نۆجەبا، ئەو بزووتنەوە ئیسلامییە لە بەیاننامەکەیدا بە ئاماژە بەوەی کە ئەو بڕیارەی ترامپ و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس، دوور لە چاوەروانی و ویژدانی ئاگاداری خەڵکی بەشەڕەفی خۆڕاگری نەبووە: بڕیاردەرانی ئەمریکایی بە تەواو جیاوازییەکانیان لە هەڵوێستی سیاسیدا، پێڕەوی لە پلانێکی ستراتژێکی یەکە لە ئاستی جیهانیدا دەکەن و بۆ ماوەی زیاتر لە یەک سەدەیە کە لەم ناوچەیەدا دەستیان داوەتە هەژمۆنیگەری و داگیرکاری و بەهرەوەرگرتن و دەستدرێژکاری بۆ سەر گەلان و ڕژیمی زایۆنیش لە هێڵی پێشەوەی ئەو سناریۆیە ڕۆڵ دەگێڕێت.

بۆجەبا لەو بەیاننامەیەدا جگە لە ڕاگەیاندنی پابەندیی هەمیشەیی بە جیهاد و بەرخۆدان لە بەرامبەر داگیرکاریی ئەمریکایی – زایۆنی، خەجتی لەوەش کردۆتەوە: کێشە و دژاورییەکان هەر چەندەش زۆر بێت، ئێمە بە هیچ چەشنێک لە ئەرکی پیرۆزی خۆمان بۆ ئامادەکاری و ڕێکخستنی گشتی لە پێناو ئازادکردنەوەی وڵاتی فەلەستین و قودسی پیرۆز کە یەکەمین قیبلەی موسڵمانان و دووهەمین حەرەمی پیرۆزە، ناکشێینەوە و گەلانی ئۆمەی ئیسلامی بۆ ئەو ئامانجە پیرۆزە ئامادە دەکەین.

News Code 15087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =