بڕیاری ترامپ سه‌باره‌ت به‌ قودس له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئیدانه‌ کرا

له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ یه‌که‌مین جار ۵ وڵاتی ئه‌ورووپایی له‌ دژی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئیسڕائیل بۆ قودس به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م کۆبوونه‌دا ئه‌مریکا به‌ ته‌نیا مایه‌وه‌ و هیچ وڵاتێکی له‌ ئاستی جیهاندا ئاماده‌ نه‌بوو پشتیوانی له‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا و دۆناڵد ترامپ بۆ گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئیسڕائیل بۆ شاری قودس بکات.

هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌مین جار له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا وڵاتانی ئاڵمانیا، بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، سوئد و ئیتالیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌یان کرد که‌ بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سازێنه‌ر نییه‌ و پشتیوانی لێناکه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌م وڵاته‌ ئه‌ورووپایانه‌ داوایان له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌کی سازێنه‌ر و باش بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی له‌ فه‌له‌ستین بخاته‌ به‌رده‌ست که‌ له‌ چوارچێوه‌ و قه‌واره‌ی ناوچه‌که‌ بێت و یارمه‌تی پڕۆسه‌ی ئاشتی بدات.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی به‌ پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پشتیوانی ده‌که‌ین و ڕێگه‌ی چاره‌ی دوو وڵات ده‌توانێت کێشه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا چاره‌سه‌ر بکات، ئێمه‌ له‌ ئه‌مریکا داوا ده‌که‌ین که‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌کی باش و ده‌قێق بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ بخاته‌ به‌رده‌ست.

شایانی باسه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا قودس به‌ پایته‌ختی ئیسڕائیل ده‌زانێت و به‌ زوویی باڵوێزخانه‌که‌ی بۆ ئه‌م شاره‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

News Code 15074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =