ئاژاوەی ئەمریکا لە قودس داوێنی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕایگەیاند: ترامپ بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس، دواین زیانی بە ژیانی سیاسیی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای ئاسیا و جیهانی ئیسلام گەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕش لە کاروباری نێودەوڵەتی ئێوارەی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی سی و یەکەمین کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی بە ئاماژە بە برایەتیی موسڵمانان لە دۆخی نوێی شارستانییەتی ئیسلامی وتی: ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە ساڵانی دواییدا لە جیهانی ئیسلام و لە نێوان گەلان و دەوڵەتانی ئیسلامی سەری هەڵداوە بە هۆی دوو پرسی گرینگی "کەمتەرخەمی" هەمبەر بە پێداویستییەکان و زەروورەتەکان و "پیلان"ی دەسەڵاتە زێدەخوازە دەرەکییەکان و لە سەرووی هەموویانەی ڕژیمی زایۆنییە.

ویلایەتی سەبارەت بە پیلانی رۆژئاوا لە نێوان موسڵمانان، وتیشی: ناسەقامگیری و قەیران و ناکۆکیی ئەتنیکی و ئایینی و مەزهەبی و شەڕە جێگرەوەکانی ساڵانی دوایی لە جیهانی ئیسلام و ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا و گرفتە بەرچاوەکانی ئێستای بەردەم ئۆمەی ئیسلامی، پرسگەلێکی تاڵ و ناجۆرن لە پەلیان لە سیاسەتی داگیرکاری و زێدەخوازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناوچەییەتی کە لانی زۆری لە پێناو پاراستن و دابین کردنی ئاسایشی ڕژیمی زایۆنییە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی بشێوی و باکۆکی لە نێوان ئۆمەی ئیسلامی.

ڕاوێژکاری باڵای رێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی جەختی لە زەروورەتی ناسین و تۆکمەکردنی شارستانییەتی نوێی ئیسلامی کردەوە و ڕایگەیاند: لە ئێستادا غەیابی رێبەرایەتییەکی تاقانە و ئاژاوە و ناکۆیی لە نێوان ڕیزەکانی ئۆمەی ئیسلامی و سەرهەڵدانی ڕەوتە چەواشەکان لە ژێر ناوی ئیسلام و لەوان گرووپگەلی ڕادیکاڵی وەک ئەلقاعیدە و داعش و بەرە نوسرە و هاتنەکایەی ئیسلامی ئەمریکایی لە بەرامبەر ئیسلامی ڕەسەن و پەرەدان بە ئیسلام توقێنەری و بانگەشە بۆ فەرهەنگی ناسیۆنالیستی ئیتنیکی و ڕەگەزی و تایفی و لە بیرکردنی پرسی فەلەستین و وەک یەکەمایەتیی سەرەکی جیهانی ئیسلام و خەیانەتی هەندێک لە وڵاتانی دواکەوتووی عەرەبی بە ئامانجەکانی فەلەستین و سازدانی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی وەک گرێیەکی شێرپەنجەیی لە ناو دڵی جیهانی ئیسلام ئاماژەیەکن بۆ بووژاندنەوە و سازدانەوەی پەیوەندییەکی تۆکمە لە نێوان موسڵمانان و گەیشتن بە شارستانییەتێکی نوێی ئیسلامی کە بەردەوام لە لایەن رێبەرانی ئێرانەوە بانگەشەی بۆ کراوە و لە ئێستادا بۆتە درەختێکی پتەو لە بەرامبەر ئاژاوەکانی داگیرکەرانی جیهانی.

ڕاشیگەیاند: سەرەڕای تەواو قەیرانەکانی ناوچە و هەوڵی دزێوانەی رۆژئاوا – زایۆنیزم بۆ زیان گەیاندن بە جەستەی جیهانی ئیسلام و هەوڵی دابەشکارانەی هەندێک لە وڵاتانای ئیسلامی و پیلانەکان بۆ ناپاوەجێ کردنی لوبنان و کوودەتای شکست خواردووی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە سەردەمی دوای داعش کە تێکرایان شکستیان هێناوە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە هاوکێشەی دەسەڵات لە ناوچە و لە دڵی جیهانی ئیسلام لە بەرژەوەندیی گەلانی موسڵمان و گرووپەکانی خۆڕاگری لە گۆڕاندایە.

ویلایەتی لە کۆتاییشدا ئاماژەی بە پیلانی نوێی ئەمریکا لە دژی فەلەستین کرد و وتی: جیهانی ئیسلام بە شکستدانی داعش وەک خوێنین‌ترین و بێ هاوتاترین پیلانی هاوبەشی ئەمریکا و زایۆنیزم کە بە ئامانجی خستنە پەراوێزی پسری ڕژیمی زایۆنی خرابووەڕێ، بۆ جارێکی دیکە ناوی فەلەستینیان کردەوە بە رۆژەڤی سەرەکیی جیهانی ئیسلام. بەوەشەوە لەمدواییەدا سەرۆک کۆماری زێدەخواز و سەرەڕۆی ئەمریکا لەو شکستانە وانەی نەگرت و فەرمانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی بۆ شاری قودس دەکرد. بەڵام ترامپ دەبێ بزانێت ئەو کارەی ئەو دواین زیانی بە ژیانی سیاسیی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای ئاسیا و جیهانی ئیسلام گەیاند و زۆری پێناچێت کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لەو کارەیان پەشیمان دەبنەوە؛ چونکە تووڕەیی یەک و نیو ملیارد موسڵمانیان لە دژی خۆیان تەقاندۆتەوە.

News Code 15068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =