سیامەند ڕەحمان میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد

تیمی پاراکێش هەڵگری ئێران بە میدالیای زێڕینێک کە سیامەند ڕەحمان لە دەستەی سەرووی قورس وەدەستی هێنا بووە پاڵەوانی جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند ڕەحمان و مەنسوور پوورمیرزایی دوو کێش هەڵگری سەرووی قورس لە دەستەی  ١٠٧+ کیلۆگرام لە ڕۆژی شەشەمی کێبڕکێیەکانی پاراکێشهەڵگری پاڵەوانێتی جیهان لە گرووپی یەکەم لە گەڵ ڕکابەرەکانیان لە وڵاتانی کلۆمبیا، چین، یوونان و ئۆردۆنەوە کێبڕکێیان دا.

سیامەند ڕەحمان سەرەتا کێشی ٢٦٥ کیلۆگرامی هەڵبژارد کە بە ئاسانی توانی هەڵیبگرێت ئەو لە قۆناغی دووهەمدا ٢٧٥ کیلۆگرامی هەڵگرت و لە قۆناغی سێهەمیشدا کێشی ٢٨٥ کیلۆگرامی هەڵگرت و توانی ببێتە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.

مەنسوور پوورمیرزایی ئەو کێشهەڵگرەکەی ئێران لە قۆناغی یەکەمدا ٢٣٦ کیلۆگرام و لە قۆناغی دووهەمدا ٢٤١ کیلۆگرام ی هەڵگرت و لە قۆناغی سێهەمدا بە دەنگی ناوبژیوانان نەیتوانی سەر بکەوێت و لە پلەی دووهەم وەستا و وەرزشوانی ئۆردۆنی بووە سێهەم.

ئێران بە سێ میدالیا، چوار زیو و یەک بڕۆنزەوە ڕۆژێک پێش کۆتایی کێبڕکێیەکان بووە پاڵەوانی جیهان.

News Code 15065

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =