وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێ لە باڵویزانی ئەمریکا بکۆڵنەوە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنیی بە بەیاننامەی بالفۆری نوێ زانێ و وتی: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێ باڵوێزانی ئەمریکا بانگهێشت بکەن و لەوبارەوە بە فەرمی کاردانەوەیان هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە وتەدانێکدا سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پاش ١٠٠ ساڵ لە بەیاننامەی بالفۆر هەست دەکەن لە بەرەوڕووی بەیاننامەی نوێی بالفۆر بووینەتەوە.

* بەرپرسایەتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر بە بڕیاری ئەمریکا

ناوبراو بە داکۆکی لەوەی کە ڕژیمی زایۆنی و رێبەرانی ڕیز لە یاسا و بڕیارنامە و ڕێککەوتن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناگرن، وتی: تێگەیشتن لە مەترسییەکانی پاش بڕیاری ئەمریکا دەبێتە هۆی جموجۆڵێک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر بە بەرپرسایەتی لەوبارەوە.

جەختی لەوەش کرد کە ترامپ بەو بڕیارەی خۆی بە ڕاشکاوی قودسی ڕادەستی زایۆنیستەکان کردووە و پێی وتوون کە ئێستا بەیتولموقەدەس هی ئێوەیە.

* بەرزبوونەوەی ڕەوتی جوولەکەیی کردنی بەیتولموقەدەس پاش بڕیاری ترامپ

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: پاش بڕیارەکەی ترامپ ڕەوتی جوولەکەیی کردنی بەیتولموقەدەس و چێکردنی شارۆچکە زایۆنیستییەکان پەرەی سەندووە.

نەسروڵڵا جەختی لەوەش کرد: بە گوێرەی هەڵوێستی یەمدواییەی ئەمریکا زاڵبوون بە سەر پیرۆزییەکانی ئیسلامی و کریستانی لە بەیتولموقەدەس ڕادەستی ڕژیمی زایۆنی کراوە و بەو پێیە چارەنووسی ئەو پیرۆزیانە لە قودس بەرەوڕووی هەڕەشە و مەترسی بوونەتەوە و لەمناوە گەورەترین هەڕەشە ڕووی لە مزگەوتی پیرۆزی ئەقسایە.

* ترامپ سووکایەتی بە هەستی سەدان ملیۆن موسڵمان کردووە

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: دەبێ ئەوە لە بەر چاو بگرین کە ترامپ ڕیز لە هیچکەس و هیچ ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی ناگرێت و ئەوی ئێمە دوێنی بینیمان سووکایەتی بە جیهان لە لایەن ترامپەوە لە پێناو ڕژیمی زایۆنی بوو. ئەو بڕیارەی ترامپ سووکایەتی و دەستدرێژی بۆ هەستی سەدان ملیۆن موسڵمان و کریستانییە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختیشی کرد: ئێمە بەرەڕووی دەستدرێژکاریی ئاشکرای ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس و دانیشتووان و پیرۆزییەکان و شوناسی مێژوویی و شارستانییەتی ئەو شارەین.

* وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێ لە باڵوێزانی ئەمریکایی بکۆڵنەوە

نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: هەموو دەبێ ئەو بڕیارەی ترامپ ئیدانە بکەن و دەنگی ناڕەزایەتیان هەڵبڕن، چونکا ئەو کارە سووکایەتیی ئاشکرای ئەمریکا بە پیرۆزییەکانی ئیسلامە و هەمووان دەبێ دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی فەلەستین.

ئاماژەی بەوەش دا: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێ باڵوێزانی ئەمریکا بانگهێشت بکەن و لەوبارەوە بە فەرمی کاردانەوەیان هەبێت.

* هەر هەنگاوێک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی خەیانەتە

نەسروڵڵا بە ئاماژە بە وەستانی گەلی فەلەستین لە ڕیزی پێشەوەی بەرگری لە بەیتولموقەدەس وتی: من هەمووان بانگهێشتی خۆپیساندان و مانگرتن بۆ پاڵپشتی لە بەیتولموقەدەس و شەرمەزار کردنی بڕیاری ترامپ دەکەم و چاوەروانی ئەوە دەکرێت کە تەواو ڕێکخراوە عەرەبی و ئیسلامییەکان بۆ ئیدانەکردنی ئەو بڕیارە بە دەرکردنی بەیاننامە دەنگ هەڵبڕن و دەبێ بە باڵوێزانی ئەمریکا لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان ڕاگەیێندرێت کە ئەو بڕیارە ناوچە بەرەوڕووی مەترسی و ئاڵۆزی دەکاتەوە.

وتیشی: من خوازیاری وەستاندنی تەواو پەیوەندییە ئاشکرا و نهێنییەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی و وەستاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ تەل ئاویو و وەستاندنی هەرجۆرە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکم و ئەو کارە بە لای منەوە لەم دۆخەدا خەیانەت بە بەیتولموقەدەسە.

* وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە هەموو بوارێکدا پاڵپشتی لە فەلەستین بکەن

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: دەبوو هەموو هەنگاو و پرۆتۆکۆلەکان بۆ گەمارۆدانی ڕژیمی زایۆنی لە هەموو بوارەکاندا چالاک بکرتەوە و خەڵکی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داکۆکی لە هەنگاوی تێکدەرانەی ترامپ بۆ ئاشتەوایی بکەن. هەروەها دەبێ داکۆکی لە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی بەر لەو بڕیارە بکرێت.

زیادی کرد: هەروەها وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە بەیاننامەکانیاندا جەخت لەوە بکەنەوە کە بەیتولموقەدەس پایتەختی هەمیشەییی و حاشاهەڵنەگری فەلەستینە و بە ڕاگەیاندنی ئینتیفازەی نوێی فەلەستینی و تەشەنەسەندنی ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری،  پاڵپشتیی خۆیان لە هەموو بوارەکان و لەوان چەک و چۆڵ، دارایی و سیاسی بۆ گەلی فەلەستین دەرببڕن.

* بانگهێشتی جەماوەری بۆ خۆپیشاندان لە پێناو پاڵپشتی لە فەلەستین

نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: دەبێ بۆ تێپەڕبوون لەو قەیرانە عەرەبی و ئیسلامییە مشۆرێک بگیردرێتە بەر، چونکا پیرۆزییەکان لە مەترسیدان و من هەمووان بۆ خۆپیشاندان لە پێناو پاڵپشتی لە فەلەستین و ئیدانەکردنی بڕیاری ترامپ بانگهێشت دەکەم.

News Code 15063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =