بەفر و کڕێوە کوردستان دا دەگرێت

جێگری ڕێگاوبانی ئیدارە گشتی ڕێگاوبا، هاتوچۆ لە ڕێگاکانی کوردستان بە ئاماژە بە بارینی بەفر و کڕێوە لە انوچە کوێستانییەکانی ئو پارێزگا وتی: بینینی ئاسۆیی لە ڕێگاکانی سنە، دیواندەرە، سنە- مەریوان و سەقز-بانە بە بۆنەی دۆخی نالەباری کەشوهەوا گەیشتووەتە کەمتر لە ١٠٠ مەتر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد ڕاشد مودەڕس گورجی ڕۆژی پێنجشەممە بە وتنی ئەوەی کە ناوچە شاری و گوندییەکانی پارێزگا لە دوانیوەڕۆی چوارشەممەوە بارنی بەفر و بارانیان بە خۆوە بینی، ئاشکرای کرد: بارینی بەفر و هەڵکردنی با بووەتە هۆی کڕێوەی زۆر لە بڕێ ڕێگاکانی نێوان شارەکان و هاتوچۆی تووشی کێشە کردووە.

مودەڕس گورجی جەختی کرد: بۆ هاتوچۆ لە ڕێگاکان دەبێ جیهازاتی ئیمەنیان لە گەڵ بێت و ئیدارەی ڕێگاوبانیش خەریکی پاک کردنەوەی ڕێگاکان لە بەفرە بەڵام بە هۆی بەردەوامیی کڕێوەوە هاتوچۆ لە بڕێ لە شوێنەکان بە هێواشی دەچێتە پێشەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە پێی ڕاگەیاندنی کەشناسی، چالاکی شەپۆلی بارین لە پارێزگا تا ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژەی هەیە، وتی: چالاکی ئەو شەپۆلە لە دوانیوەڕۆی پێنجشەممەوە بەرچاوتر دەبێت.

News Code 15062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =