ئەندامانی بەریتانی داعش دەبێ بکوژرێن

وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانی بەریتانیی کە تەڤلی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق بوونە، دەبێ بدۆزرێنەوە و لە ناو ببرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گاڤیەن ویلیامسۆن وەزیری بەرگریی نوێی بەریتانیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە کە تەڤلی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق بوونە، دەبێ بدۆزرێنەوە و لە ناو ببرێن، بەڵکوو لەو رێگاوە پێشگری بکرێت لە گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا.

وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە وتووێژ لە گەڵ دەیلی مەیل وتی: تیرۆریستێکی مردوو ناتوانێت زیانێک بە وڵات بگەیێنێت.

گاڤیەن ویلیامسۆن ڕاشیگەیاند: لام وایە کە نابێ هیچکات رێی گەڕانەوە بە هیچ تیرۆریستێک چ بەریتانی و چ خەڵکی وڵاتێکی دیکە بێت، بۆ ئەم وڵاتەی پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەش دا: دەبێ ئەوەی لە دەستمان دێت بیکەین بۆ ئەوەی ئەو هەڕەشەیەمان لە سەر لابچێت.

News Code 15059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =