دوابەدوای گۆڕانکارییەکانی فەلەستین؛

سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و وتورکیا تەلەفۆنی قسەیان کرد

ناسەی هەواڵ: 4164888 -
سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تورکیا لە وتووێژی تەلەفۆنیدا، لە سەر بەڕێوە بردی کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ تاوتوێ کردنی گۆرانکارییەکانی فەلەستین جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تورکیا لە وتووێژی تەلەفۆنیدا، قودسی پیرۆزیان وەکوو بەشێکی جودا نەکراوی فەلەستین ناولێبرد و بە سەرکەوت کردنی تورندی بڕیاری ئەمریکا، داوا لە تەواوی وڵاتە ئیسلامی و ئاشتی خوازەکانی جیهان دەکەین کە بە یەکگرتوویی و یەک دەنگییەوە لە بەرانبەر ئەو کارە قەیراناوی و نایاسییەی واشنتۆن بوەستێنەوە.

ڕۆحانی لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە ئاماژە بە پێشنیاری ئەردۆغان بۆ پێک هێننای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ و بانگهێشت کردنی ئەویش بۆ بەشداری لە ئەو کۆبوونەوە وتی: داوایان لە تەواوی وڵاتە ئیسلامی و ئاشتی خوازەکانی جیهان کرد کە بە یەکگرتوویی و یەک دەنگییەوە لە بەرانبەر ئەو کارە قەیراناوی و نایاسییەی واشنتۆن بوەستێنەوە.

ئەردۆغانیش ئاماژە دایە سەر ئەو بڕیارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ئسرائیل و وتی: ئەو ئەو کێشەیە بەدڵنیاییەوە ئەبێتە هۆی توندتر بوونی ئاڵۆزی و پێکدادانەکان و روودانی ڕووداوی ناخۆش لە ناوچەکە و جیهانی ئیسلام ئەبێ یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خۆی بە جیهانیان ڕابگەیێنێت.

ناردنی بۆچوون

6 + 6 =