ئایەتوڵڵا خامنەیی:

فەلەستین ڕزگار دەکرێت/ فیرعەونی ئەمڕۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنین

ناسەی هەواڵ: 4164768 -
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە جەخت کەسەر ئەوەی کە فەلەستین ئازاد دەبێت، وتیان: ئەمڕۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی فیرعەونن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، لە ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام، سەرکردەی دەسەڵاتەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و باڵوێزەکانی وڵاتانی ئیسلامی و میوانانی سی ویەکەمین کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی کۆبوونەوە.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد:جیهانی ئیسلام ئەگەر سەربەرزی و دەسەڵاتی دەوێت، یەکگرتوویی و خۆڕاگری بکاتە نمانە بۆخۆی.

 ڕێبەری جەختیشیان کرد کە ئەمڕۆکەش بە خۆڕاگری لە ڕێگای پێغەمبەری گەورەی ئیسلام، دەکرێت پیلانە گەورەکانی زۆربێژانی جیهان تێکبشکێنن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی " ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و بەندیوارانی زلهێزەکان"یان بە فیرعەونی ئەمڕۆی جیهان ناوبرد و بە ئاماژە بە هەوڵی ئەوان بۆ دووبەرەکی نانەوە و دروست کردنی شەڕ لە نێوان ئوممەتی ئیسلامی وتیان: هەندێ لە سیاسەتوانانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە دەبێ لە ڕۆژاوای ئاسیا شەڕ و پێکادان دروست بکەن تا ڕژێمی زایۆنی لە پەراوێزی ئەمندا بێت و تەرمی خوێناوی جیهانی ئیسلام توانای پێشکەوتنی نەبێت.

 ڕێبەری وتیشیان: کۆماری ئیسلامی هیچ ئەنگێزەیەکی بۆ شەڕ لەگەڵ دەوڵەتە موسڵمانەکان نییە و هەروا کە لەناخۆی ئێراندا، یەکگرتوویی و برایەتی زاڵە، لە جیهانی ئیسلامیشدا براوی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی هەیە.

 جەختیشیان کرد کە زمانی ئیمە لە بەرانبەر پەیڕەوی کردن لە ئەمریکا لە ناوچەکە، زمانی ئامۆژگاریە و نامانەوێت وڵامی قسەی هەندێ نەزان بدەینەوە بەڵام ئامۆژگارییان دەکەین کە خزمەت بە زاڵم لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە و بە وتەی قورئان، هاوڕێی کردن لەگەڵ زاڵم ئەنجامی نییە جگە لە لەناوچوون.

 ڕێبەری ئامانجی کۆتایی دوژمنانیان بەوە زانی کە  بە گرووپە تەکفیرییەکان، شەڕی نێوان سوننە و شیعە هەڵدەگیرسێنن و وتیشیان: خوا دوژمنەکانی ئێمەی گەمژە خولقاندووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە ئامانجە کانی دوژمنەکانمان واتە شەڕی مەزەبی نەیێتە دی و پشتیوان بە خوا لە داهاتووشدا نایێتە دی.

 ڕێبەری ڕاشیانگەیاند کە خۆڕاگری رەمزی سەرکەوتنە لە بەرانبەر تەکفیرییە وەحشییەکاندا و شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەوان، شەڕە لەگەڵ ستەم و بەلاڕێدابردنی ئیسلام و ئێستاش پەیڕەوانی ئەوان لە هەر کوێ بن هۆکاری ئەمریکا و زایۆنیزمن و ئێمە بەرەوڕوویان دەبینەوە.

 جەختیشیان کرد کە پرسی فەلەستین ئەمڕۆ لە سەرووی پرسە سیاسیەکانی ئوممەتی ئیسلامە و ڕێگای گەیشتن بە دەسەلات و سەربەرزیە و هەمووان دەبێ بۆ ئازادی فەلەستین و ڕزگاری گەلی فەلەستین هەوڵ بدەین.

ڕێبەری سەبارەت بە پاگەندەی دوژمنانی ئیسلام بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ڕژێمی زایۆنی، وتیان: ئەوە نیشانەی بێ دەسەڵاتی ئەوانە و جیهانی ئیسلام بێ گومان لە بەرانبەر ئەم پیلانەوە دەوەستێت و زەبری گەورەتر لە زایۆنییەکان دەدات و فەلەستینی ئازیز بێ گومان ڕزگار دەبێت. 

ناردنی بۆچوون

5 + 2 =