تایمز دەریخست:

داعشییەکانی ناو سووریا خەریکن بەرەو ئەورووپا هەڵدێن

ناسەی هەواڵ: 4164711 -
گۆڤاری تایمز بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە هەوڵی داعشییەکانی هەڵاتوو لە ڕەقە بۆ چوون بەرەو وڵاتانی ئەورووپی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری تایمز بە بلاو کردنەوەی وتارێک لە ئامادە بوونی سەدان تیرۆریستی داعش بۆ چوون بەرەو وڵاتانی ئەورووپی هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکەی گۆڤاری تایمز، ڕێککەوتنی نهێنی نێوان داعش و گرووپە کوردییەکان، یارمەتی ئەوانی داوە بۆ دەربازبوون لە گەمارۆی ڕقە لە لایەن سوپای سووریاوە و ئێستا ڕاپۆرتەکان باس لە ئامادە بوونی داعشییەکانی هەڵاتوو لە گەمارۆ بۆ چوون بەرەو وڵاتانی ئەورووپی دەکەن.

تایمز بە پێی وتەی بڕێ لە بەرپرسانی تورکیا کە ناویانی دەرنەخستووە لە پەنا بردنی داعش بۆ هەڵاتنی قاچاخی لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا بەرەو ئەورووپا هەواڵی دا.

ناردنی بۆچوون

1 + 11 =