ئێران تا کاتی پێویست لە سووریا دەمێنێتەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لە پێناو شەڕ لە دژی تیرۆریزم، هاوپەیمانیگەلی جۆراوجۆر پێکهاتووە، بەڵام ئەو هاوپەیمانیانە تەنیا لە سەر کاغەزن، وتی: تا کاتی پێویست ئێران لە سووریادا دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی کە لەم دواییەدا سەردانی ڕووسیای کردووە لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی "تاس"ی ڕووسیا ڕایگەیاند: کە تاران تا کاتێک پێویست یارمەتیی هێزەکانی دژی تیرۆری دیمەشق دەدات، چونکا شەڕی دژی تیرۆریزم هێشتا لە رۆژهەڵاتی ناڤین کۆتایی پێنەهاتووە.

ناوبراو وتی: ئێمە لە کاتی دەسپێکی شەڕدا، کاتێک عێراق و سووریا داوایان لێ کردین، تەڤلی شەڕی دژی تیرۆریزم بووین و تا کاتێک کە پێویست بێت بەردەوام دەبێن لە یارمەتیامن بەو وڵاتانە. کاتێکیش پێویستیان پێمان نەبێت ئەو کارە دەوەستێنین.

سەرۆکی مەجلیس وتیشی: ئێران و ڕووسیا لە هێڵی پێشەوەی شەڕ دژی تیرۆریزمدان و ئەوە لە کاتێکدایە کە دیتران تەنیا لەوبارەوە دەدوێن. کە لە پێناو شەڕ لە دژی تیرۆریزم، هاوپەیمانیگەلی جۆراوجۆر پێکهاتووە، بەڵام ئەو هاوپەیمانیانە تەنیا لە سەر کاغەزن، لە کاتێکدا هیچ شتێکمان لێ نەبینیون. هەندێک لە وڵاتان دەڵێن کە ئەوان لە گەڵ تیرۆریزم تێهەڵچوونە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان هیچیان نەکردووە.

لاریجانی ڕوونی کردەوە: بەوەشەوە ئێران و ڕووسیا هەنگاوی کردەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەڵگرتووە و هەموو بینیان و ئەو هەنگاوانە سەرکەوتووانە بوون و داعش لە عێراق و سووریا زیانێکی قورسیان پێگەیشتووە.

سەرۆکی مەجلیس لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: ئایا دۆسیەی تیرۆریزم و چالاکیی داعش لە ناوچەدا داخراوە؟ نا، دەبێ دان بەوەدا بنێم کە هێشتا لە سووریادا هێزی تیرۆریستیی لێیە کە خەریکن ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکەن.

News Code 15028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =