گەورەترین تەلەسکۆپی گەردوونیی جیهان دەچێته ئاسمان

ناسا خەریکی تێپەڕاندنی دواقۆناغەکانی ئامادەکاریی تەلەسکۆپی گەردوونیی جەیمز وێبە بۆ ئەوەی ڕەوانەی سەفەرێکی چەند ملیۆن کیلۆمەتری لە سووڕگەی هەتاوی بکەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە نیوئەتڵەس، تەواوکردن و ئامادەکاریی ئەو تەلەسکۆپە ئاڵۆزە نزیکەیە دوو دەیەی خایاندووە و ئێستا دوای ئەنجام دانی چەندین تاقیکاری بە مەبەستی لێکدانەوەی هەلومەرجی ئەو تەلەسکۆپە لە سەرمای زەختدا، لە زەمانی هاویشتنی بۆ گەردوون نزیک دەبینەوە.

هاوشێوەسازیگەلێکی زۆر بۆ لێکدانەوەی هەلومەرجی ئەو تەلەسکۆپە لە سەرمای سەخڵەتدا ئەنجام دراوە و تەلەسکۆپی جەیمز وێب پاوەجێی و کردەوەیەکی باشی لەو دۆخەدا لە خۆی نیشان داوە.

دوا قۆناغەکانی ئامادەکاریی ئەو تەلەسکۆپە لە ماوەی ١٠٠ رۆژدا لە ناوەندی گەردوونیی جانسۆنی ناسا لە هیوستۆن ئەنجام دراوە و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەلگۆڕیتمێکی تایبەتی کارایی ١٨ ئاوێنەی سەرەکیی کۆنتڕۆڵ کراوە. ناسا بۆ تاقی کردنەوەی ئەو تەلەسکۆپە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لە هەوایەکی زۆر سارددا و لە دۆخێکی بۆشدا ڕایگرتووە.

ئەرکی سەرەکیی ئەو تەلەسکۆپە ناسینی تیشکی بان سووری بڵاوبووە لە سەرچاوەگەلی لاواز و دووری نەناسراوەیە. ئەو تەلەسکۆپە تاقەتی سەرمای ۲۳۳ی ژێر سیفری سانتیگەرادی بووە و پاش دابەسترانی قەڵغانێکی تایبەتی لە بەرامبەر گەرمای هەتاویش تاقەتی پێویستی هەیە.

ئامادەکاریی ئەو تەلەسکۆپە هەتاوییە ڕەنگە ساڵێکی دیکە درێژە بخایێنێت و هاویشتنی بۆ گەردوون لە بەهاری ساڵی ٢٠١٩دا لە گۆیانی فەڕەنساوە ئەنجام دەبێت.

News Code 15018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =