دەسکەوتە نوێیەکان نیشان دەدەن؛

هەسارە چکۆلەکان زێر و زێویان هێناوە بۆ زەوی

ناسەی هەواڵ: 4163897 -
هاوشێوەسازییە نوێیەکان نیشانیان داوە کە لە زەوی کەوتنی هەسارەگەلی چکۆلە، مادەگەلی بەنرخی وەک زێر و زێوی بۆ زەوی بە دیاری هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپەیس، توێژینەوەیەکی نوێ نیشان دەدات کە ماوەی کەم دوای سەرهەڵدانی مانگ، هەسارەگەلێکی چکۆلە ڕژانە سەر زەوی و هەر ئەوە بووە هۆی دەرکەوتنی کانزاگەلی وەک زێڕ و زێو لە زەویدا.

ئەو هەسارەگەلە کە زۆر شێوەی مانگیان دەدا، بە شێوەی راستەوخۆ کانزاگەلێکی وەک زێڕ و زێو و پلاتینیۆمیان هێناوەتە ئەم هەسارە گەنجە.

ئەو دەسکەوتە زانستییە لە ئەنجامی هاوشێوەسازیی زانایانی "ڕێکخراوی توێژینەوەی ساوس وێست"  لە کلۆرادۆ بە دەست هاتووە و نیشان دەدات کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەسارەگەلی چکۆلە بەردەوام بەربوونەتەوە سەر زەوی. ئەو هەسارەگەلە خاوەن ڕەهەندی جۆاروجۆر بوونە و قەبارەی هەندێکیان نزیکەی ٣ هەزار کیلۆمەتر بووە.

بە گشتی زانایان لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەو هەسارەگەلە چکۆلەیە بوونەتە هۆی پێکهاتنی گۆی زەوی و لە پڕۆسەی وەزەوی کەوتنیان مادەگەلێکی جۆراوجۆر تێکەڵی ئەم هەسارە خۆڵێنەیە بووە.

ناردنی بۆچوون

2 + 1 =