ئێران ناڕەزایەتی خۆی بە ئەمریکا ڕاگەیاند

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ تووندی کوژرانی "بیژه‌ن قه‌یسه‌ر" لاوێکی ۲۵ ساڵانی ئێرانی له‌ ئه‌مریکا ئیدانه‌ کرد و ئه‌م بابه‌ته‌شی به‌م وڵاته‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیی له‌ کوژرانی بیژه‌ن قه‌یسه‌ر له‌ ئه‌مریکا ده‌ربڕیه‌وه‌ و بابه‌ته‌که‌یشی به‌ ده‌وڵه‌تی واشنتۆن ڕاگه‌یاندووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م کاره‌ش له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ باڵوێزی نه‌مسا که‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له‌ ئێران ده‌کات، ئه‌نجام بووه‌. ئێران له‌ میانه‌ی یادداشتێک ناڕه‌زایه‌تی خۆیی ده‌ربڕێوه‌ و داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ هۆکاری مردنی بیژه‌ن قه‌یسه‌ر ئه‌نجام بدرێت. ئێمه‌ سوورین له‌ به‌دوادا چوون بۆ ئه‌م که‌یسه‌.

 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها زیادی کرد: باڵوێزی نه‌مساش له‌م دیداره‌دا ئاماژه‌ی دا که‌ یادداشته‌که‌ وه‌ک خۆی ڕاده‌ستی ئه‌مریکاییه‌کان ده‌کات و ده‌رنجامی یادداشته‌که‌ش به‌ لایه‌نی ئێرانی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

News Code 15015

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =