ئێران، میسر، تورکیا و عەرەبستان بێنه‌ گرووپی پێوەندی سووریا

باڵوێزی فەڕەنسا لە مسکۆ دەڵێت دەوڵەتی پاریس خوازیاری ئەندامێتی ئێران، مسر، تورکیا و عەرەبستان لە گرووپی پێوەندی سووریایە لە حاڵێکدا کە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومانی ئاسایش سەبارەت بە ئەو پرسە هاوڕا نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیتارتاس، سیلڤی بێرمەن باڵوێزی فەڕەنسا لە مسکۆ لە پێشنیاری پاریس بۆ ئەندامێتی ئێران، مسر، تورکیا و عەرەبستان لە گرووپی پێوەندی سووریا هەواڵی دا بەڵام زیادی کرد کە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارت بە ئەو پێشنیارە هاوڕا نین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بێرمەن دەڵێت ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بریتین لە چین، ڕووسیا، فەڕەنسا، ئینگلیز و ئەمریکا، ئەبێ لە سەر بەربڵاو کردنەوەی گرووپی پێوەندی سووریا بڕایر بدرێت.

شیاوی باسە ئایدیای پێک هێنانی گروپی پێوەندی نێودەوڵەتی، یەکەم جار لە مانگی جولای لە لایەن فڕانسوا ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و لە ڕەوتی دیداری ناوبراو لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، هێنرایە ئاراوە.

News Code 15008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =