لایه‌نگرانی ئاشتی ده‌بێ سپاسی  هێزه‌کانی به‌رخۆدان بکه‌ن

سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌وانه‌ی له‌ سووریا و عێراق دژی تیرۆریستان شه‌ڕیان کردووه‌، مافی گه‌وره‌یان به‌ سه‌ر جیهان و ناوچه‌که‌وه‌ هه‌یه‌، وتی: هه‌موو لایه‌نگرانی ئاشتی ده‌بێ سپاسی هێزه‌کانی به‌رخۆدان بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ریوڕه‌سمی ده‌ستپیکی  سی و یه‌که‌مین کۆنفڕانسی یه‌کگرتوویی ئیسلامی له‌ تاران وتی: ئه‌مساڵ کۆنإرانسه‌که‌ له‌ دۆخێکدا به‌رێوه‌ده‌چێت که‌ دوو ڕووداوی تاڵ و شیرین له‌ ناوچه‌که‌ هه‌یه‌.

ڕۆحانی وتی: ڕووداوی شیرینی ناوچه‌که‌ی ئیمه‌ سه‌رکه‌وتنی پڕبایه‌خی گه‌لانی ناوچه‌یه‌ له‌سه‌ر تیرۆریزم.

خەڵکی عێراق، گەلی سووریا، گەلی لوبنان و هەموو ئەوانەی کە لە بەرەنگاریی تیرۆریزمدا پشتیوانیان لەم وڵاتە کردووە، ئەمڕۆ خۆشحاڵ و سەربەرزن کە بنەما سەرەکییەکانی تیرۆریزم لە ناوچەکە داڕووخاوە و پیلانی چەوسێنەریی و زایۆنیزم دژی گەلانی ناوچەکە پووچەڵ کرایەوە. هەڵبەت دەبێ موسڵمانان تا ڕیشەکێش کردنی بە تەواوەتی تیرۆریزم بەردەوام بن.

 ڕۆحانی جەختی کرد: ئەوانەی بەرەنگاری داعش بوونەوە و شەڕیان کرد، مافی گەورەیان لەسەر ناوچەکە و جیهان هەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: ئەم تیرۆریزمە نەک تەنیا هەڕەشەیەکە بۆ ناوچەکە بۆ ئەورووپا و ئەمریکا و هەموو جیهانیش، هەڕەشەبوو.هەر بۆیە ئەوانەی لایەنگر و خوازیاری ئاشتین دەبێ سپاسی هێزەکانی بەرخۆدان بن بەڵام بە داخەوە وا نییە. لەبری ئەوەی پشتگیری ئەم دەوڵەتانە بکەن لە بیری لاوازکردنیان دان و پیلانیان بۆ دادەڕێژن.

وتیشی بەشی تاڵی ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە ئەوەیە کە هەندێ وڵاتی ناوچە کە و وڵاتانی ئیسلامی بە ئاشکرایی دەڵێن پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، لانی کەم پێشتر هیچ سەرکردەیەکی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕووی نەبوو بە ئاشکرایی بڵێت ئیسرائیل دۆستی ئێمە و بەرخۆدانی ناوچەکە دوژمنی ئێمەیە.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە خەڵکی ناوچەکە بە برایانە پێکەوە دەژین بەڵام دوژمن تۆی دووبەرەکی تێیاندا چاند. شیعە و سوننە جیاوازییان نییە و دوو ڕێگان بۆ یەک ئامانج، شێعە و سوننە بە درێژایی مێژوو برای یەکتر بوون؛ پێکەوە لە عێراق دژی بریتانیا شەڕیان کرد، ئەوان کێشەیان نییە ئێوەن دووبەرەکیان تێدەخەن.

ئەوەشی وت کە ئامانج لە یەکگرتوویی ئەوە نییە یەکێک لە مەزەبەکان بسڕدرێتەوە، ئامانج لە یەکگرتوویی ئەوەیە هەموان پێکەوە لەگەڵ یەکتر بژین.

News Code 15006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =