دۆزینه‌وه‌ی کۆگایه‌کی کیمیایی داعش له‌ عێراق

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانی له‌ دۆزینه‌وه‌ی کۆگایه‌ک ماده‌ی کیمیایی له‌ عیراق هه‌واڵیان داوه‌ که‌ هین تیرۆریسته‌کانی داعش بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی له‌ پارێزگای ئه‌نباری عێراق ڕایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌ستیان به‌ سه‌ر کۆگایه‌کی پڕ له‌ ماده‌ی کیمیاییدا گرتووه‌ که‌ هین تیرۆریسته‌کانی داعش بووه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی کرد که‌ ئه‌م کۆگا ماده‌ کیمیاییه‌ له‌ ناوچه‌ی قائیم له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م پارێزگایه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: ئه‌ندامانی تیرۆریستی داعش له‌م کۆگایه‌ بۆ هه‌نبانه‌ کردنی ماده‌ی کیمیایی که‌ چه‌کیان پێ دروست ده‌کرد که‌ڵکیان ده‌برد که‌ به‌ ته‌واوی له‌ناو برا.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌کانی عێراق ناوه‌ ناوه‌ و له‌ میانه‌ی پشکنین بۆ پاشماوه‌کانی داعشییه‌کان کانگاکان و حه‌شارگاکانیان له‌ بیاوانه‌کانی عیراق ده‌دۆزنه‌وه‌ و له‌ناویان ده‌به‌ن.

News Code 14982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =