ئەمریکا دەیەوێت تورکیا بە تاوانی سەربەخۆیی سزا بدات

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت واشنتۆن لە گەڵ ئۆپۆزیسیۆن لە پەیوەندی دایە و دەیەوێت دەوڵەتی ئەنقەرە بە تاوانی ئەوەی بە مەیلی ئەوان ناجووڵێتەوە، سزا بدات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت ئەمریکا هەوڵ دەدات دەوڵەتی ئەو بە تاوانی ئەوەی پێڕەوی لە ئارەزووەکانی ناکات، تۆمەتبار بکات و سزا بدات یان ناچاری بکات کە لە گەڵیدا ڕێک بکەوێت.

ناوبراو لە وتەدانێک لە میانەی لایەنگرانی پارتی داد و گەشە واشنتۆنی تۆمەتبار کرد کە ئامانجەکانی لە ناوخۆی تورکیا بە یارمەتیی بزووتنەوەی فەتۆی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن رێبەری دوژمنانی دەوڵەتی ئەنقەرە جێبەجێ دەکات.

ئەردۆغان هەروەها ئەمریکای بە پاڵپشتی کردنی پەکەکە تۆمەتبار کرد و وتیشی: تۆمەتبارکردنی هاووڵاتیانی تورکیای دانیشتووی ئەمریکا بە کردەوەی تاوانبارانە بەشێکە لە سناریۆی گشتیی واشنتۆن بۆ دووبەرەکی خستنە ناو کۆمەڵگای تورکیا.

شایانی باسە بەشی کۆتایی لێدوانەکانی ئەردۆغان تایبەت بوو بە دادگایی کردنی "ڕەزا زەراب" بازرگانی ئێرانی – تورکیایی کە لە لایەن ئەمریکاوە بە دەوردانی گەمارۆکانی سەر ئێران دەستگیر کراوە.

پێشتر بە پێی ئیدعای ڕەزا زەراب سەبارەت بەوەی کە ئەردۆغان ئاگاداری مامەڵەکانی ئەنقەرە – تاران لە سەردەمی جێبەجێ کردنی گەمارۆکانی دژ بە ئێرانی ئەمریکا بووە. لە وەڵامی ئەو ئیدعایانە، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لەوەی کە گەمارۆکانی دژی ئێران لەو کاتەدا تەنیا لە لایەن ئەمریکاوە بووە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ تەنگەژەیەکی نەخستبووە ئێران، تورکیاش زەختێکی لە سەر نەبووە بۆ ڕەچاوکردنی.

پاش ئەو ڕووداوە بەرپرسانی تورکیا وتیان دادوەری دۆسیەی ڕەزا زەراب لە گەڵ گرووپی گولەن لە پەیوەندیدایە.

News Code 14981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =